هێرشێكی تیرۆریستی ماڵی ئەندامێكی كوتلەی چاكسازی و بنیادنانەوەی كردە ئامانج لە بەغدای پایتەخت .
لەمبارەوە سەرچاویەكی ئەمنی رایگەیاند كە جەواد موسەوی ئەندامی كوتلەی چاكسازی و بنیادنانەوە ماڵی لە ناوچەی شەعب و سەر شەقامی ئەسواق مەركەزی لە باكووری بەغدای پایتەخت كرا ئامانج لە كاتژمێر 12ی شەوی رابردوو بە هۆی هێرشێكی چەكداری تیرۆریستی بە چەك و بۆمبی چێنراو.
روونیشیكردەوە كە موسەوی ئەندامی لێژنەی تەندروستی و ژینگەیە لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەو هێرشە رزگاری بوو تەنها زیانی ماددی بەر ئۆتۆمبێلێكی كەوت .
سوهێل تاهیر .... كوردستان تیڤی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.