گۆرانیبێژ و تێكسنووسی ناوداری ئینگلیز، ئه‌دێڵ، له هاوسه‌ره‌كه‌ی، سایمه‌ن كۆنێكی جیابوویه‌وه.
گوته‌بێژانی گۆرانیبێژه‌كه، بێنی تارانتینی و كارڵ فیش، له راگه‌یه‌نراوێكدا كه له‌رێگه‌ی ئیمه‌یڵه‌وه بڵاویان كردووه‌ته‌وه، ئاماژه‌یان به‌وه‌كردووه ئه‌دێڵ و كۆنێكی هاوسه‌ری له‌یه‌كتری جیابوونه‌ته‌وه.
له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه‌كراوه ئه‌دێڵ و كۆنێكی له به‌خێوكردنی كوڕه‌كه‌یاندا درێژه به پشتیوانیی یه‌كتری ده‌ده‌ن.
ئه‌دێڵ كه ژیانی تایبه‌تیی به شاراوه‌یی ده‌هێڵێته‌وه، له ساڵی ٢٠١٧دا له میانی وه‌رگرتنی خه‌ڵاتی گرامی بۆ ئه‌لبوومه‌كه‌ی كه وه‌ك ئه‌لبوومی ساڵ هه‌ڵبژێردرا، ئاشكرایكرد كه له‌گه‌ڵ كۆنێكی هاوسه‌رگیرییان كردووه.
شایانی باسه ئه‌دێل و كۆنێكی له ساڵی ٢٠١٢دا كوڕه‌كه‌یان له دایك ببوو.
سه‌رچاوه/ AA
داڕشتنه‌وه‌ی / كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.