Erbil 11°C یەکشەممە 12 کانوونی دووەم 17:55

فڕۆکه‌یه‌کی جه‌نگی عێراق له‌ ئۆپه‌راسیۆنێکی ھاوپه‌یمانییه‌تی نێوده‌وڵه‌تی دژ به‌ داعش به‌شداریکرد

بۆ یه‌كه‌مجاره‌ رووده‌دات
کوردستان TV
100%

وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق بڵاویكرده‌وه‌ كه‌ فڕۆكه‌یه‌كی جه‌نگی جۆری (ئێف ـ ١٦) ھێزی ئاسمانی وڵاته‌كه‌ی له‌ ئۆپه‌راسیۆنێكدا، ھاوشانی فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی ھاوپه‌یمانییه‌تی نێوده‌وڵه‌تی دژبه‌ داعش  به‌شداری كردووه‌ كه‌ له‌سه‌ر سنووری ئاسمانی عێراق و سووریا ئه‌نجامدراوه‌.

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا، فه‌رمانده‌یی ھێزی ئاسمانی سه‌ربه‌ وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، فڕۆكه‌یه‌كی جه‌نگی جۆری (ئێف ـ ١٦) ئه‌وان له‌ ئۆپه‌راسیۆنێكدا، ھاوشانی فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی ھاوپه‌یمانییه‌تی نێوده‌وڵه‌تی دژبه‌ داعش له‌سه‌ر سنووری ئاسمانی عێراق له‌گه‌ڵ سووریا به‌شداری كردووه‌ كه‌ ئه‌وه‌یش بۆ یه‌كه‌مجاره‌ رووده‌دات.

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ھاتووه‌ كه‌ گرنگه‌ ئه‌و ئه‌و جۆره‌ ئۆپه‌راسیۆنانه‌ ئه‌نجام بدرێن بۆ ئه‌وه‌ی توانای ھێزه‌ عێراقییه‌كان به‌ھێزتر بكرێت.

به‌پێی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌ ئاسمانییه‌كان له‌ ھاوپه‌یمانییه‌تی نێوده‌وڵه‌تی دژبه‌ داعش، جه‌نه‌رال برۆك لیۆنارد گوتوویه‌تی: "ھێزی ئاسمانی عێراق به‌رده‌وامه‌ له‌ به‌ھزێكردنی توانای خۆی، ھاوكات ئێمه‌ش له‌گه‌ڵ ھێزه‌ عێراقییه‌كان كار ده‌كه‌ین تا ئۆپه‌راسیۆنه‌كانمان دژبه‌ گرووپ و رێكخراوه‌ تیرۆریستییه‌كان یه‌ك بخه‌ین.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.