Erbil 3°C پێنجشەممە 28 تشرینی دووەم 00:25

چوار رێکخراوی کۆماریخوازی ئێرانیی داوا ده‌که‌ن هێزه‌کانی حه‌شدی شه‌عبی ئه‌م وڵاته‌ جێبێڵن

چوار رێكخراوه‌كه‌: پێشینه‌ی ئه‌و هێزه‌ سه‌ربازیی _ ئایدۆلۆژییانه‌ نیگه‌رانیی زۆر لای هاوڵاتییانی ئێران درووست كردووه‌
کوردستان TV
100%

له‌ناو رێكخراو و حزبه‌كانی ئۆپۆزیسۆنی ئێرانیدا چوار رێكخراوی كۆماریخوازی ئه‌م وڵاته‌ له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا سوپای قودسی سه‌ر به‌ سوپای پاسدارانی ئێرانیان تاوانبار كردووه‌ به‌وه‌ی كه‌ به‌ بڕیارێكی ناته‌ندرووست بانگهێشتی چه‌ندین هێزی بیانیان كردووه‌ بۆناو خاكی ئێران.

یه‌كێتیی كۆماریخوازانی ئێران و حزبی چه‌پی ئێرانیی (فیداییانی خه‌ڵق)، رێكخراوه‌كانی به‌ره‌ی نه‌ته‌وه‌یی ئێران له‌ تاراوگه‌ و هه‌روه‌ها به‌ره‌ی یه‌كگرتووی كۆماریخوازانی ئێران ئه‌و چوار رێكخراوه‌ سیاسییه‌ن كه‌ له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا ناڕه‌زایه‌تیی خۆیان به‌رامبه‌ر به‌ هاتنی چه‌ندین هێزی بیانیی بۆ ئێران ده‌بڕیوه‌ و خوازیارن خاكی ئه‌م وڵاته‌ جێبێڵن.

هێزه‌كانی نوجه‌با و هه‌روه‌ها حه‌شدی شه‌عبی و هێزه‌كانی یه‌كه‌ی فاتمیون ئه‌و هێزانه‌ن كه‌ وه‌ك به‌رپرسانی ئێران رایانگه‌یاندووه‌ به‌ مه‌به‌ستی كۆنتڕۆڵی زیانه‌كانی لافاو له‌ پارێزگاكانی خوزستان و لوڕستان و  چاككردنه‌وه‌ی رێگاوبانه‌كانی ئه‌م پارێزگایانه‌ هاتوونه‌ته‌ ناو خاكی ئێران.

له‌ به‌یاننامه‌كه‌ی ئه‌م چوار رێكخراوه‌دا هاتووه‌ كه‌: به‌ هۆی پێشینه‌ی ئه‌و هێزه‌ سه‌ربازیی _ ئایدۆلۆژییانه‌ و پلانه‌كانی سوپای پاسداران بۆ به‌هێزتر كردنی پێگه‌ی كۆماری ئیسلامیی له‌ ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی وڵات، نیگه‌رانیی زۆر لای هاوڵاتییانی ئێران درووست بووه‌ سه‌باره‌ت به‌وه‌ی كه‌ ده‌ستوه‌ردانی له‌مجۆره‌ ده‌بێته‌ هۆی زیان گه‌یاندن به‌ به‌رژه‌وه‌ندییه‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌كان و له‌مپه‌ری زیاتر بۆسه‌ر سه‌روه‌ریی نه‌ته‌وه‌یی.

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی /  مه‌سعود

سه‌رچاوه‌ / رادیۆ فه‌ڕه‌نسا

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.