ن/ سه‌باح شێخانی
گۆڤاری سه‌نگه‌ر و پێشمه‌رگه، له ماوه‌ی ڕابردوودا، له ده‌ڤه‌ری بارزان به سه‌رپه‌رشتی و چاودێری خه‌ڵات بارزانی نوێنه‌ری جه‌نابی سه‌رۆك بارزانی، پێشانگایه‌كیان كرده‌وه، له 500 وێنه‌ی ناو پێشانگاكه‌دا، خه‌باتی 5000 فه‌رمانده و پێشمه‌رگه خرایه ڕوو.
هه‌ر یه‌ك له‌و فه‌رمانده و پێشمه‌رگه ڕۆلێكی چالاكانه‌ی هه‌بووه له كاروانی كوردایه‌تییدا، پێشانگاكه بۆماوه‌ی دوو هه‌فته به‌رده‌وام بوو، گوزارشتی له به‌رخودان و ناوی پیرۆزی پێشمه‌رگه ده‌كرد، پێشانگاكه دوو به‌ش بوو، به‌شی یه‌كه‌م تایبه‌ت بوو به وێنه‌ی پێشمه‌رگه‌كان له شۆڕشی مه‌زنی ئه‌یلوول، به‌شی دووه‌م تایبه‌ت بوو به وێنه‌ی پێشمه‌رگه‌كان له شه‌ڕی ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی تیرۆرستانی داعش، ئه‌وه یه‌كه‌مین جاره له پێشانگایه‌كدا، مێژووی دره‌وشانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه به‌و شێوه‌و قه‌باره‌یه بخرێته‌ڕوو. دیمه‌نه‌كان له شوێن و ناوچه‌ی كوردستان گیرا بوون، له هه‌ر وێنه‌یه‌كدا چه‌ند قاره‌مانێكت ده‌بینی، هه‌ندێك له‌وان شه‌هید بووینه و هه‌ندێكی دیكه‌شیان خۆشبه‌ختانه له ژیاندا ماون و ئه‌رك و به‌رپرسیاریه‌تیان هه‌یه له‌نێو حزب و حكوومه‌تدا، كه سه‌یری دیمه‌نه‌كانت ده‌كرد، بیرت بۆ ئه‌و رۆژانه ده‌چوو مێژووی خه‌باتی كورد به چ قۆناغێكی هه‌وراز و نشێودا تێپه‌ریوه، وێنه‌كان گوزارشتیان له ڕۆژه سه‌خته‌كانی خه‌بات ده‌كرد، ئه‌و ڕۆژانه‌ی بوونه هه‌وێنی دروستبوونی ئه‌مڕۆ،
هه‌ربۆیه جه‌نابی سه‌رۆك بارزانی له ڕێوڕه‌سمی سوێند خواردنیدا وه‌ك سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له به‌رده‌م په‌رله‌مانی كوردستاندا له 14/6/2005دا، فه‌رمووی: (پێشمه‌رگه‌ی كوردستان، ئێوه ئازیزترین كه‌سانی ئێمه‌ن، پێشمه‌رگه تێكۆشه‌رانی ڕۆژانی سه‌خت و ڕۆژانی هات و نه‌هاتن، منیش پێشمه‌رگه‌یه‌كم وه‌ك ئێوه و شانازی ده‌كه‌م كه له ڕیزی ئێوه‌دام.)
پێشمه‌رگه واتا به‌خشین و فیداكاری، بۆیه له‌ناو دڵ وده‌روونی میلله‌ت وله‌ناوماڵی شه‌هیدانه. نابێت هیچ كاتێك خه‌باتی قاره‌مانه‌كانی كوردستان له‌بیر بكه‌ین و پێویسته هه‌میشه به‌سه‌ربه‌رزیه‌وه باسی تێكۆشه‌ره‌كانمان بكه‌ین، ئه‌و كاره‌ی ده‌زگای سه‌نگه‌ر و پێشمه‌رگه جێگه‌ی پێزانینه، به‌رز راگرتنی دیرۆكی پێشمه‌رگه‌یه، پیشاندانی كولتووری نه‌ته‌وه‌یه‌كه، بۆیه پێشنیاز ده‌كه‌م ساڵانه له مانگی ئادار و نه‌ورۆزدا، پێشانگای له‌و شێوه‌یه بكرێته‌وه، هاوكات به شێوازی جۆراوجۆر گه‌وره‌یی پێشمه‌رگه بخرێته روو، هه‌روه‌ها ئه‌وانه‌ی له ژیان ماون و به ته‌مه‌ندا چوون ده‌نگ و ڕه‌نگیان تۆمار بكرێت وه‌ك فیلمی دیكۆمێنتاری، له‌ناو هه‌موو میلله‌تانی دونیا به ڕێزه‌وه باس له شۆڕشگێره‌كانی خۆیان ده‌كه‌ن، ئێمه‌ش وه‌ك میلله‌تی كورد خه‌باته‌كه‌مان هه‌میشه به‌رده‌وام بووه و هیچ ڕۆژێك نه‌پساوه، هیچ كاره‌ساتێكیش ئێمه‌ی سارد نه‌كرده‌وه و ماندووی نه‌كردین، پێشمه‌رگه له لووتكه‌دایه، به‌رده‌وامبووین و هه‌ر به‌رده‌وام ده‌بین.
كوردستان تیڤی / كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.