Erbil 5°C سێشەممە 26 تشرینی دووەم 06:58

چواره‌مین فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر بۆ شانۆی "مۆنۆ دڕاما" سازده‌کرێت

ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ۲۱ـی ٤ـی ۲۰۱۹ له‌ هۆڵی ڕۆشنبیری
کوردستان TV
100%

وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری و لاوان ،به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ڕۆشنبیری و هونه‌ری هه‌ولێر ،به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هونه‌ری شانۆی هه‌ولێر به‌هاوكاری لقی هه‌ولێری سه‌ندیكای هونه‌رمه‌ندانی كوردستان ، چواره‌مین فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر بۆ شانۆ مۆنۆدڕاما سازده‌كات.

له‌ چواره‌مین فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تیی هه‌ولێر بۆ شانۆی مۆنۆدڕاما، چه‌ندین تیپی شانۆیی له‌ كوردستان و عێراق ده‌روه‌ی عێراق به‌شدارده‌بن وه‌كو: (میسر ، لوبنان ، مه‌غریب ، ورمێ ، به‌غداد ، بابل ، مه‌هاباد ، سلێمانی ، دهۆك ، هه‌ولێر )  

ڕۆژانه‌ دوونمایش هه‌یه‌ له‌دوو كاتی جیاواز به‌یانیان كات ۱۱ی به‌یانی ، له‌گه‌ڵ كات ۷ی شه‌و ، هه‌موو نمایشه‌كان له‌هۆڵی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هونه‌ری شانۆی هه‌ولێر ده‌بێت و دوای هه‌ر نمایشێك گفتوگۆی ڕه‌خنه‌یی به‌ڕێوه‌ده‌چێت به‌ئاماده‌بوونی ستافی نمایشی مۆنۆدڕاماكان .

 شایانی باسه‌ مه‌ڕاسیمی كردنه‌وه‌ی فێستیڤاڵ ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ۲۱ـی ٤ـی ۲۰۱۹ له‌ هۆڵی ڕۆشنبیری _ ڕێگای كه‌ركووك ،كات ۳۰: ۱۰ـی به‌یانی

داڕشتنه‌وه‌ی : كامران

شانۆ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.