رێكخراوی هیومان رایتس ۆچ، رایگه‌یاند، له زیندانه‌كانی مووسڵدا، ئه‌شكه‌نجه و ئازار دژ به ده‌ستگیركراوه‌كان به‌كار ده‌هێنرێت تاوه‌كو ئێستاش به‌رده‌وامه.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، راپۆرتی رێكخراوه‌كه له باره‌ی ره‌وشی مافی مرۆڤ له زیندانه‌كانی مووسڵ بڵاوكرایه‌وه، له راپۆرته‌كه‌دا هاتووه، ئه‌فسه‌ره عێراقییه‌كان لانیكه‌م تا سه‌ره‌تای ئه‌مساڵ له زیندانه‌كانی مووسڵدا ئه‌شكه‌نجه‌یان دژی ده‌ستگیركراوه‌كان به‌كارهێناوه.
هیومان رایتس وۆچ له راپۆرته‌كه‌یدا ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه دوای چه‌ندین مانگ له راپۆرته‌كانی پێشتر ده‌رباره‌ی هه‌بوونی ئه‌شكه‌نجه له گرتوخانه‌كاندا، حكومه‌تی عیراقی وه‌ڵامی دوو نامه‌یان نه‌دراوه‌ته‌وه سه‌باره‌ت به ده‌ره‌نجامی رێكار و لێكۆڵینه‌وه‌كان.
رێكخراوەكە باس لە بوونی چەندان بەڵگەنامەی سزادان دەكات و ئەوەش دەخاتەڕوو كە راپۆرتیان بۆ سەرۆك وەزیران و وەزیرانی دەرەوە و ناوخۆی عێراق ناردووە، ئه‌م پێشێلكاریانه به‌رامبه‌ر به زیندانیان ئاگاداركردۆته‌وه.
ناوی چوار ئه‌فسه‌ری تۆمه‌تباریان راده‌ستی راوێژكارانی مافی مرۆڤی سه‌رۆك وه‌زیران، عادل عه‌بدولمه‌هدی كردووه.
ئا: سامان زاهیر
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.