وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڤاتیكان له‌میانه‌ی دیداری له‌گه‌ڵ باڵوێزی عێراق له ڤاتیكان دووپاتی له‌وه كرده‌وه كه پاپا خوازیاره له داهاتوویه‌كی نزیك سه‌ردانی عێراق بكات و پشتیوانی پێكه‌وه‌ژیانی هه‌زاران ساڵه‌ی ئاینه‌كان له عێراق بكات.
له ڕاگه‌یه‌نراوێكی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق هاتووه، كه باڵوێز ئامال مو‌سا حوسێن له دیداری له‌گه‌ڵ پۆل كالیكر وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڤاتیكان دووپاتیان له به‌رده‌وامی پێوه‌ندییه‌كانی نێوان به‌غدا و ڤاتیكان كردووه‌ته‌وه، هاوكات وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڤاتیكان پشتیوانی ته‌واوه‌تی خۆی بۆ كاروباره‌كانی باڵوێزی عێراق له ڤاتیكان ده‌ربڕیوه.
پاشان باڵوێزی عێراق ئامال مو‌سا كورته‌یه‌كی له‌باره‌ی فره‌یی له عێراق و پێكه‌وه‌ژیانی ئاشتیانه‌ی پێكهاته ئاینییه جیاوازه‌كان خسته‌ڕوو، په‌ره‌پێدانی پێوه‌ندییه‌كان و هاوكاری كردنی عێراق له هه‌ستانه‌وه و گه‌شه‌كردنی بۆ ئاستێكی باڵا له كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی، گرنگترین ته‌وه‌ره‌كانی كۆبوونه‌وه‌كه بوو.
هاوكات باڵوێزی عێراق ئاماژه‌ی به سه‌ردانه چاوهڕواننكراوهكهی پاپ فڕه‌نسیسی پاپای ڤاتیكان كرد و دووپاتی كرده‌وه، كه ئه‌و سه‌ردانه په‌یامێكی گه‌وره‌ی پشتیوانی ده‌بێ بۆ عێراقییه‌كان به گشتی و مه‌سیحییه‌كانی ناوچه جیا جیاكانی عێراق به تایبه‌تی، به‌هۆی ئه‌وه‌ی چه‌كدارانی داعش هه‌وڵی قڕكردنی ئه‌وانیان دا و ده‌یانه‌ویست پێكه‌وه‌ژیانی ئاینه‌كان كه هه‌زاران ساڵه به‌رده‌وامی هه‌یه له‌ناوبه‌رن.
له به‌رانبه‌ردا وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڤاتیكان ئاماژه‌ی دا، كه پاپای ڤاتیكان خوازیاره له داهاتوویه‌كی نزیك سه‌ردانی عێراق بكات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.