Erbil 12°C یەکشەممە 12 کانوونی دووەم 15:46

عیراق و سعودیه‌ 13 رێکه‌وتننامه‌ و یاداشتی‌ لێکتێگه‌شتنیان ئیمزا کرد

عادل عه‌بدولمه‌هدی‌: عیراق خوازیاره‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی‌ له‌گه‌ڵ‌ سعودیه‌ په‌ره‌پێبدات
کوردستان TV
100%

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌، عادل عه‌بدولمه‌هدی‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ عیراق به‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ وه‌فدێكی‌ باڵای‌ ئابووری‌ به‌ سه‌ردانێكی‌ ره‌سمی‌ گه‌یشته‌ ریاز و له‌گه‌ڵ‌ شا سه‌لمان بن عه‌بدولعه‌زیز شای‌ سعودیه‌ كۆبوونه‌وه‌.

دواى سه‌ردانه‌كه‌ی‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ عیراق بۆ سعودیه‌، هه‌ردوو وڵات 13 رێكه‌وتننامه‌ و یاداشتی‌ لێكتێگه‌شتنیان ئیمزا كرد.

كه‌ناڵی‌ عه‌ره‌بیه‌ بڵاویكرده‌وه‌ له‌ میانی‌ سه‌ردانه‌كه‌دا عیراق و سعودیه‌ 13 رێكه‌وتننامه‌ و یاداشتی‌ لێكتێگه‌شتنیان ئیمزا كرد.

عادل عه‌بدولمه‌هدی‌ سه‌رۆك وه‌زیران رایگه‌یاند، كه‌ عیراق خوازیاره‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی‌ له‌گه‌ڵ‌ سعودیه‌ له‌ سه‌رجه‌م بواره‌كاندا په‌ره‌پێدات و وتی‌" سه‌ردانه‌كانی‌ نێوان هه‌ردوو وڵات له‌سه‌ر ئاستی‌ باڵا ئاسۆی‌ فراوان له‌نێوان هه‌ردوو وڵات ده‌كاته‌وه‌".

سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ عیراق خۆشحاڵی‌ خۆی‌ به‌ به‌ سه‌ردانكردنی‌ سعودیه‌ و په‌ره‌پێدانی‌ هه‌ردوو وڵات ده‌ربڕی‌ و جه‌ختی‌ له‌وه‌ كرده‌وه‌ كه‌ حكومه‌تی‌ عیراق خوازیاره‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی‌ له‌گه‌ڵ‌ سعودیه‌ په‌ره‌پێبدات له‌ سه‌رجه‌م بواره‌كاندا.

لای‌ خۆیه‌وه‌ شا سه‌لمان بن عه‌بدولعه‌زیز ئاسووده‌یی خۆی‌ به‌ پێشكه‌وتن و سه‌قامگیری‌ عیراق ده‌ربڕی‌ و ئومێدی‌ خواست سه‌ردانه‌كه‌ی‌ عادل عه‌بدولمه‌هدی‌ ببێته‌هۆی‌ زیادكردنی‌ هاریكاری‌ نێوان هه‌ردوو وڵات و به‌رزكردنه‌وه‌ی‌ ئاستی‌ په‌یوه‌ندییه‌كان به‌شێوه‌یه‌ك له‌ خزمه‌تی‌ به‌رژه‌وه‌ندی‌ هاوبه‌شی‌ گه‌لی‌ هه‌ردوو وڵاتدا بێت.

ئه‌و وه‌فده‌ی‌ یاوه‌ری‌ عادل عه‌بدولمه‌هدی‌ ده‌كات پێكدێت له‌ وه‌زیری‌ نه‌وت، دارایی، ده‌ره‌وه‌، پلاندانان، بازرگانی‌، خوێندنی‌ باڵا و توێژینه‌وه‌ی‌ زانستی‌، كشتوكاڵ‌، لاوان و وه‌رزش، پیشه‌سازی‌ و كانزاكان، كاره‌با و گواستنه‌وه‌، سه‌ره‌ڕای‌ ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی‌ حكومی‌ و په‌رله‌مانتار و پارێزگار و راوێژكار و سه‌رۆكی‌ ده‌سته‌ و بازرگان و باڵیۆزی‌ عیراق له‌ شانشینی‌ سعودیه‌.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.