Erbil 12°C یەکشەممە 12 کانوونی دووەم 15:54

به‌شیر حه‌داد: بەڵێن دەدەین کە ھەرچی زووترە کار بکەین بۆ بەدواداچوونی رفێنراوانى ئێزدی

میکانیزمێک بدۆزینەوە بۆ گەڕانەوەیان
کوردستان TV
100%

 دکتۆر بەشیر خەلیل حەداد جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، لە پەیامێکدا پیرۆزبایى جەژنی چوارشەممەی سوری له ئێزیدییەکان دەکات، و دەڵێت: "بەم بۆنەیەوه بەڵێن دەدەین وەك سەرۆکایەتی پەرلەمانى عێراق کە ھەرچی زووترە کار بکەین بۆ بەدواداچوونی رفێنراوەکانیان و میکانیزمێک بدۆزینەوە بۆ گەڕانەوەیان

ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌كات كه‌ کوردانی ئێزیدی لە مێژوودا چەندین جار ڕووبەڕووی نادادپه‌روه‌رى وستەم بونەتەوه. ھیوادارین ئەم بۆنەیه ببێتە ھەوێنی ئاشتی و تەبایی لە عێراقدا و ناخۆشییەکان لەگەڵ خۆیدا بەرێت". 

دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
 

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.