به‌رپرسانی ئێران ده‌ڵێن : ژماره‌یه‌كی زۆری ئێ‌كجار كوللـه كه به سه‌دان ملیۆن مه‌زه‌نده ده‌كرێت، له نیمچه دوورگه‌ی عه‌ره‌بی به‌ره‌و ناوچه‌كانی باشووری ئێران به تایبه‌تی پارێزگای هرمزكان دزه‌یان كردووه .
له‌مباره‌یه‌وه سه‌رچاوه‌یه‌كی به‌رپرس له رێكخراوی پارستنی رووه‌ك ده‌ڵێت: لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان هه‌موو هه‌وڵێكی خۆیان خستووه‌ته گه‌ڕ بۆ ئه‌وه‌ی رێگا له‌و زینده‌وه‌رانه بگرن و نه‌گه‌نه نێو زه‌وی و بێستانهكانی جووتیاران.
سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌مه‌ش كردووه كه بارانه به خوڕهكانی هه‌فته‌كانی رابردوو كه زۆربه‌ی شاره‌كانی ئێرانی گرته‌وه، بۆته رێگرییه‌كی باش له‌به‌رده‌م دزه‌كردنی هێرشی كوللـه‌كان.
وه‌ڕگێران و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
سه‌رچاوه / ماڵپه‌ری ئه‌لعالم
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.