بەگومانی خراپ بوون، لیژنە هاوبەشەکان دەست بەسەر بڕێکی زۆر رۆنی خورمادا دەگرن و پاش پشکنینی كیمیایی دەرکەوتووە شیاوی خواردن نییە، نوێنه‌ره‌كه‌ی ته‌ندروستی له لیژنه هاوبه‌شه‌كان ده‌ڵێت رۆنه‌كه هۆكاره بۆ دروستبونی نه‌خۆشییه درێژخایه‌ن و مه‌ترسیداره‌كان.
ئازاد نه‌بی، نوێنه‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی سلێمانی له لیژنه هاوبه‌شه‌كان رایگه‌یاند؛ لە یەکێک لەکۆگاکانی عەمبارکردنی خواردەمەنی و لەلایەن لیژنەی كۆگاكانی سه‌ربه‌لیژنه هاوبەشەکانی قائیمقامیەتهوه، گومانی خراپبوونی ده‌ست بهسهرجۆره رۆنێكدا ده‌گرن لە خورما دروست دەکرێت به‌ناوی (الممتاز)ە.
وتی؛ جارێك له‌لایه‌ن لیژنه‌كه‌وه و جارێكیش له‌سه‌رداوای خاوه‌نه‌كه‌ی نمونەی رۆنه‌كه رەوانەی بەرێوەبەرایەتی خۆپاراستنی تەندروستی سلێمانی کراوە بۆ پشکنینی كیمیایی، ئەنجامی هه‌ردوو پشکنینەكه دەریخستووە کە رۆنی خورمای (الممتاز) شیاوی خواردن و بەکارهێنان نییە.
وتیشی؛ بڕی رۆنه ده‌ست به‌سه‌رداگیراوه‌كه زیاتر له (14) تۆنه كه بۆنی ناخۆش بووه زیانی بۆ سه‌ر ته‌ندروستی ئه‌و كه‌سانه‌ی هه‌یه به‌كاری ده‌هێنن به‌تایبه‌ت نه‌خۆشییه درێژخایه‌ن و نه‌خۆشییه مه‌ترسیداره‌كان.
تەواوی ئەوبڕە رۆنه‌ی لەلایەن لیژنە هاوبەشەکانەوە دەستی بەسەردا گیراوە بەفەرمانی قایمقامی سلێمانی لەلایەن لیژنەی لەناوبردنی سەربەلیژنە هاوبەشەکان لە ناوچەی تانجەرۆ لەناودەبرێت و خاوەنەکەشی روبەروی رێکاری یاسایی دەکرێتەوە.
لیژنه‌ی كۆگاكان، یه‌كێكه له لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی و رۆژانه سه‌ردانی هه‌موو ئه‌و شوێنانه ده‌كات كاڵاوشمهكی تێدا عه‌مبار ده‌كرێت، له هه‌بوونی سه‌رپێچی و پابه‌ندنه‌بوون به مه‌رج و رێنماییه‌كانی كاركردن شوێنه‌كه و خاوه‌نه‌كه‌ی رووبه‌رووی رێكاری یاسایی ده‌كاته‌وه.
دارشتنهوهى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.