Erbil 6°C چوارشەممە 25 کانونی یەکەم 22:44

ده‌ست به‌سه‌ر بڕێکی زۆر شه‌کری به‌سه‌رچودا گیرا

له‌ كۆگایه‌كدا
کوردستان TV
100%


لە یەكێك لە كۆگانی ناو شاری سلێمانی دەست بەسەر بڕێكی زۆر شەكر و پاقلەمەنی خراپ و بەسەرچوودا گیرا و لەلایەن لیژنەی لەناوبردنەوە لەناوبرا. 

بەپێی راپۆرتی لیژنەی كۆگاكانی سەر بە لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی لە كۆگایەكی كۆمپانیای نەورەسدا  دەستگیراوە بەسەر بڕی (3) تۆن و نیو شەكری وردەدا و دەستبەجێ‌ ڕەوانەی ناوچەی تانجەرۆ كراوە بۆ لەناوبردن. پێشتریش لەلایەن كۆمپانیای نەورەسەوە ئاگاداركرابوونەوە لە بوونی بڕی (2) تۆن (نۆك و نیسك و فاسۆلیا)ی بەسەرچوودا و ئەوەش لەلایەن لیژنەی تایبەتەوە لەناو براوە.

لیژنەی كۆگاكان یەكێكە لە لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەت و رۆژانە و بەبەردەوامی چاودێری كۆگاكانی خواردەمەنی و شمەك و كاڵاكان دەكان و داواش لە هاوڵاتیان دەكات لەكاتی بینینی هەر خۆراك یان شمەكێكی بەسەرچوو و نەشیاودا لیژنە هاوبەشەكانی لێ‌ ئاگادار بكەنەوە.

دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.