پەرلەمانتارێکی هاوپەیمانیی فەتح لە پەرلەمانی عێراق رایدەگەیەنێت" عێراق لەگەڵ تورکیا رێککەوتووە لەسەر دەرکردنی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) لهسهر خاكى عێراق.
فازڵ فەتلاوی، پەرلەمانتاری فەتح بە میدیا عێراقییەکانی راگەیاندووە، حکوومەتی عێراق رێنمایی داوەتە فەرماندەیی هێزە عێراقییەکان بۆ هەماهەنگیکردن لەگەڵ تورکیا لە دژی پەکەکە.
فازڵ فەتلاوی وتیشى" پێویستە عێراق تێڕوانینێکی هاوبەشی لەگەڵ تورکیا و وڵاتانی دیکەی دراوسێی عێراق لەبارەی تیرۆرەوە هەبێ و رایگەیاندووە، كه دەرکردنی پەکەکە ئاسانکاریی بۆ عێراق دەکات لە داواکردن لە هێزەکانی تورکیا بۆ دەرچوون لەسەر خاکی عێراق.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.