رێبەری رەوتی سەدر موقتهدا سهدر لە هەژماری تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر بڵاویكردهوه هەڵمەتێک له دژی گەندەڵەکانی وڵاتەکەی دەست پێ دەکات.
رێبەری رەوتی سەدر گوتیشی گەندەڵیی سیاسییەکانی عێراق راستییەکی حاشاهەڵنەگرە و ئاشکراترە لە رووناکیی خۆر.
ههروهها بڕیاره سەدر ئەمڕۆ سێشەممە هەڵمەتەکە دەست پێبكات و رایگەیاندووە کە بەبێ بەکارهێنانی چەک و تەنیا بە خستنەڕوو، رووبەڕووی گەندەڵەکانی وڵاتەکەی دەبێتەوە. موقتهدا سهدر بەشێک لە هۆکاری بڵاوبوونەوەی گەندەڵی دەخاتە ئەستۆی گەلەکەی و رایگەیاندووە پێویستە چیتر خەڵک دەنگ بە سیاسییە گەندەڵەکان نەدات و پشتیوانییان نەکات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.