Erbil 12°C یەکشەممە 12 کانوونی دووەم 16:04

وەزیری دارایی عێراق گەیشتە واشنتۆن

باس لە پەیوەندی داهاتووی نێوان عیراق و بانكی نێودەوڵەتی دەكرێت
کوردستان TV
100%


بە مەبەستی ئامادەبوون لە كۆبوونەوەكانی بانكی نێودوڵەتی  جێگری سەرۆك وەزیرانی عێراق – وەزیری دارایی گەیشتە ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمەریكا.

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكی نووسینگەی جێگری سەرۆك وەزیران بۆ كاروباری ئابووری، هاتووه‌، د.فوئاد حوسێن جێگری سەرۆك وەزیران بۆ كاروباری ئابووری – وەزیری دارایی بە مەبەستی ئامادەبوون لە كۆبوونەوەكانی بانكی نێودوڵەتی گەیشتە واشنتۆنی پایتەختی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا .

لەم سەردانەدا باس لە پەیوەندی داهاتووی نێوان عیراق و بانكی نێودەوڵەتی دەكرێت لەژێر رۆشنایی پێداویستیەكانی حكومەتی عیراق.

دوای گەیشتنی، د.فوئاد لەگەڵ سەرۆكی گرووپی بانكی نێودەوڵەتی كۆبووەوە هەردوولا باسیان لە ڕۆڵی ئەم دەزگایە كرد بۆ پاڵپشتی پلانەكانی حكومەتی عێراق بۆ هێنانەدی گەشەپێدانی مرۆیی و ئابووری بەردەوام و ئاوەدانكردنەوەی عێراقی دوای داعش.

هەردوولا بیروڕایان لەبارەی پێشخستن و بوژاندنەوەی كەرتی تایبەت و كەرتی گشتی و كەمكردنەوەی رێژەی هەژاری ئاڵوگۆڕ كرد.

شیاوی باسە بانكی نێودەوڵەتی 189 دەوڵەت تیایدا ئەندامە و عێراقیش لەساڵی 1945 لەم بانكەدا بووە ئەندام .

هاوكات جێگری سەرۆك وەزیران و شاندی یاوەری كە لە وەزیری تەندروستی و ژمارەیەك لە بەڕێوەبەرانی گشتی پێكهاتوون چەند دیدار و كۆبوونەوەیەك لەگەڵ وڵاتانی ئەندام لە بانكی نێودەوڵەتی ئه‌نجام ده‌ده‌ن.

دارشتنه‌وه‌ی هه‌واڵ: سامان زاهیر

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.