كۆمپانیای "Stratolaunch Systems" به‌سه‌ركه‌وتوویی تاقیكردنه‌وه‌ی بۆ گه‌وره‌ترین فڕۆكه‌ی جیهان له بیابانی مۆهافی له ویلایه‌تی كالیفۆڕنیای باشووری ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ئه‌نجامدا، كه تایبه‌تمه‌نده به هه‌ڵگرتنی مووشه‌ك و كه‌شتیی بۆشاییگه‌ری.
ئه‌م فڕۆكه‌یه كه ناوی "رۆك"ه گه‌وره‌ترین فڕۆكه‌یه له‌سه‌ر ئاستی جیهان درێژییه‌كه‌ی نزیكه‌ی ١١٧ مه‌تر و، له یاریگایه‌كی یاری تۆپی پێ گه‌وره‌تره و، ته‌یاركراوه به ٦ بزوێنه‌ر له دروستكردنی "Pratt&Whitney".
كێشی ئه‌م فڕۆكه‌یه به‌به‌تاڵی ده‌گاته ٢٥٠ تۆن و، به‌باره‌وه ده‌گاته نزیكه‌ی ٢٩٠ تۆن و، ته‌یاركراوه به ٢٨ تایه بۆ نیشتنه‌وه له‌سه‌ر رێڕه‌وی فڕۆكه‌خانه‌كان.
قه‌باره‌ی ئه‌م فڕۆكه‌یه دیزاینكراوه به دوو لاشه‌ی جیاواز كه باڵێكی درێژ ده‌یانبه‌ستێته‌وه به‌یه‌كه‌وه.
ئه‌م فڕۆكه له‌كاتی فڕینیدا توانی بۆ ماوه‌ی دوو كاتژمێر به‌سه‌ركه‌وتوویی له ئاسماندا بمێنێته‌وه و، پاشان له بنكه‌ی مۆهافی نیشته‌وه، ئه‌وپه‌ڕی خێرایی فڕۆكه‌كه گه‌یشته ١٨٩ میل له یه‌ك كاتژمێردا و به‌به‌رزی پێنج كیلۆمه‌تر.
جێی باسه، ئه‌م گه‌شته ته‌نیا بۆ تاقیكردنه‌وه بوو.
سه‌رچاوه/ Kurdistan CT
داڕشتنه‌وه‌ی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.