Erbil 7°C چوارشەممە 27 تشرینی دووەم 02:24

هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی: له‌ 24ى ئاداره‌وه‌ 52 هێرش له‌ عیراق و سوریا ئه‌نجامدراون

هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش ئامارى ئۆپه‌راسیۆنه‌ سه‌ربازیه‌كانی راگه‌یاند
کوردستان TV
100%

هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش راگه‌یاند، دوای راگه‌یاندنی كوتایهاتنی داعش له‌ سوریا 52 هێرشی ئاسمانی له‌ دژی داعش له‌ عیراق و سوریا ئه‌نجامدراون.

هاوپه‌یمانی نێوده‌وله‌تی له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا ئاشكرای كردووه‌، له‌ 24ى ئاداره‌وه‌ تا 6ی نیسان 28 یه‌كه‌ی تاكتیكی گروپی داعش كراونه‌ته‌ ئامانج و 72 ئۆتۆمبێل و 17 مۆڵگه‌و 15 رێگای گه‌یشتنی هاوكاری له‌ناوبراون له‌گه‌ل تیكشكاندنی 3 ئۆتۆمبێلی باركراو له‌ مین و ته‌قه‌مه‌نی.

هه‌روه‌ها له‌ عێراقیش له‌ هه‌مان ماوه‌دا، 3 یه‌كه‌ی داعش و 7 تونێل و 4 رێگای گه‌یشتنی هاوكاری و 2 باڵه‌خانه‌ و باره‌گایه‌كی فه‌رمانده‌ی داعش و كۆمه‌ڵگایه‌ك بۆردومان كراون و له‌ناوبراون.

جۆن رۆبرتسون وته‌بێژی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریكا ، راگه‌یاندووه‌ ، دوای رزگاركردنی خاك له‌ ده‌ستی داعش به‌رده‌وام ده‌بن له‌كاركردن له‌گه‌ل هاوپه‌یمانه‌كانیان له‌ عیراق و سوریا بۆ ئه‌وه‌ی ده‌رفه‌ت نه‌درێت به‌داعش كه‌ جاریكی تر بگه‌رێنه‌وه‌.

ئاماژه‌ به‌وه‌شكردووه‌ كه‌ هێزه‌كانی هه‌سه‌ده‌ به‌رده‌وامن له‌ هه‌ڵگرتنه‌وه‌ی مین و ته‌قه‌مه‌نییه‌كان له‌و ناوچانه‌ی رزگاركراون.

سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.