Erbil 10°C یەکشەممە 12 کانوونی دووەم 10:52

جگه‌ له‌ به‌سڕه‌ چه‌ند پارێزگایه‌کی دیکه‌ش داوای به‌هه‌رێمبوون ده‌که‌ن

به‌هۆی كه‌مته‌رخه‌می حكومه‌تی ئیتیحادی له‌ ئیداره‌دانی پارێزگاكان به‌شێوه‌یه‌كی راست و دروست
کوردستان TV
100%

ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای به‌سڕه‌ ئاشكرای كردووه‌ كه‌ چه‌ند پارێزگایه‌كی دیكه‌ش داوای به‌هه‌رێبوون و كارپێكردنی سیسته‌می فیدراڵی ده‌كه‌ن.

كه‌ریم شه‌واك، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای به‌سڕه‌ به‌ پێگه‌ هه‌واڵییه‌كانی عێراقی راگه‌یاندووه‌: له‌میانه‌ی گفتوگۆكانماندا له‌ گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك پارێزگا، ئه‌وانیش نیازی راگه‌یاندنی به‌ هه‌رێمبوون و سیسته‌می فیدراڵی له‌به‌رێوه‌بردن هه‌یه‌ و داواش ده‌كه‌ن حكومه‌ت مافه‌كانیان پێ بدات.

هه‌روه‌ها ده‌شڵێت: هۆكاری سه‌ره‌كی داواكاری ئه‌م پارێزگایانه‌، به‌هۆی كه‌مته‌رخه‌می حكومه‌تی ئیتیحادییه‌ له‌ ئیداره‌دانی پارێزگاكان به‌شێوه‌یه‌كی راست و دروست.

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.