ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا رایگه‌یاند كه سوپای پاسدارانی ئێرانی خستووه‌ته لیستی رێكخراوه تیرۆریستییه‌كانه‌وه.
ئاژانسی رۆیته‌رز له زاری دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا بڵاویكرده‌وه كه "سوپای پاسداران زۆر كارایانه به‌شداره له دابینكردنی پاره و پشتیوانیكردنی تیرۆر وه‌ك ئامرازێكی ده‌وڵه‌تی ئێران.
ئەمریکا سوپای پاسداران و هەروەها سوپای قودس، کە لقێکی گەورە و کاریگەری سوپای پاسدارانە دەخاتە لیستی تیرۆر.
له به‌شێكى تر‌ى په‌یامه‌كه‌ى دۆناڵد تره‌مپ راىگه‌یاند، ئه‌مه‌ریكا له هه‌واڵه‌كانى به‌رده‌وام ده‌بێت و فشارى دارایى و ئابوورى زیاتر ده‌خاته سه‌ر ئێران، تا ئه‌م وڵاته باجى كرده‌وه تیرۆریستیه‌كانى ده‌دات.
رۆژانی رابردوو چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌ك له كۆشكى سپى ئاشكرایان كردبوو ئه‌مه‌ریكا بڕیار ده‌دات سوپاى پاسداران بخاته لیستى تیرۆره‌وه. ئه‌مڕۆیش ئه‌م بریاره به فه‌رمى له‌لایه‌ن دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا ئه‌م بڕیارانه‌ى راگه‌یاند.
داڕشتنه‌وه‌ی هه‌واڵ: سامان زاهیر
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.