Erbil 5°C سێشەممە 26 تشرینی دووەم 07:49

شانۆکارنی کورد، له‌میسرخه‌ڵاتی یه‌که‌می فیستڤاڵی شانۆی شه‌قامیان وه‌رگرت

كێبڕكێی له‌گه‌ڵ 30 شانۆگه‌ری جیهانی ده‌كرد
کوردستان TV
100%

گروپی شانۆی هه‌وار له‌ شاری كركوك خه‌ڵاتی یه‌كه‌می شانۆی سه‌ر شه‌قامی له‌فیستیڤاڵی وڵاتی میسر به‌ده‌ست هێنا كه‌ (30) ده‌وڵه‌تی  عه‌ره‌بی و ئه‌وروپی تیا به‌شدار بوون.

رۆژی 7ی نیسانی 2019 رێوره‌سمی دابه‌شكردنی خه‌ڵاته‌كانی چواره‌مین خولی فێستیڤاڵی شرم شێخ بۆ شانۆی گه‌نجان به‌ڕێوه‌چوو، كه‌ تێیدا گرووپی شانۆی هه‌واری كه‌ركووك، خه‌ڵاتی باشترین شانۆی سه‌رشه‌قامی وه‌رگرت

 شایانی باسه‌ ده‌رهێنه‌ری شانۆی "خه‌ون"، نه‌ژاد نه‌جم به‌ جلی كوردی چووه‌ سه‌ر ستێج و خه‌ڵاته‌كه‌ی وه‌رگرت، توانی كه‌ كێبڕكێی له‌گه‌ڵ 30 شانۆگه‌ری جیهانی ده‌كرد و دواجار توانی خه‌ڵاتی باشترین شانۆی سه‌رشه‌قام وه‌ربگرێت شانۆی خه‌ون له‌ نواندنی( دارا عیزه‌تدین ، محه‌ممه‌د عه‌بدوڵڵا و نه‌ژاد نه‌جمه‌) بوو  .

په‌یامنێر/ ئارام شێركۆ

دارشتنه‌وه‌ی/ كامران

ktv

شانۆ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.