Erbil 4°C چوارشەممە 27 تشرینی دووەم 21:42

به‌رپرسانی ئێران هۆشداریی قورس ده‌ده‌ن به‌ ئه‌مریکا

فه‌رمانده‌ی سوپای پاسداران: سوپا و هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی ئه‌مریكا له‌ ناوچه‌كه‌دا ئارامییه‌ك له‌ چه‌شنی ئه‌وه‌ی ئێستا به‌خۆیانه‌وه‌ نابینن
کوردستان TV
100%

دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مریكا رایگه‌یاند له‌م ماوه‌یه‌دا به‌نیازه‌ سوپای پاسدارانی ئێران بخاته‌ نێو لیستی تیرۆره‌وه‌، به‌رپرسانی ئێران به‌ كۆده‌نگیی ده‌ستیان كردووه‌ به‌ پێدانی هۆشداریی له‌ ئه‌گه‌ری ئه‌نجامی ئه‌مكاره‌ له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه‌.

محه‌مه‌د عه‌لی جه‌عفه‌ری فه‌رمانده‌ی گشتیی سوپای پاسدارانی ئێران رۆژی رابردوو له‌مباره‌یه‌وه‌ وتی: ئه‌گه‌ر ئه‌مریكییه‌كان كارێكی له‌مچه‌شنه‌ بكه‌ن و ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئێمه‌ بخه‌نه‌ مه‌ترسییه‌وه‌، به‌گوێره‌ی سیاسه‌ته‌كانی خۆمان به‌رپه‌رچی ئه‌م كرداره‌ ده‌ده‌ینه‌وه‌ و له‌ بارودۆخێكی له‌مجۆره‌شدا ئیتر سوپا و هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی ئه‌مریكا له‌ ناوچه‌كه‌دا ئارامییه‌ك له‌ چه‌شنی ئه‌وه‌ی ئێستا به‌خۆیانه‌وه‌ نابینن.

هه‌روه‌ها محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێرانیش له‌ په‌یامێكی تویته‌ریدا نووسیویه‌تیی: ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ ناتانیاهۆ ده‌خه‌نه‌ ریزی پێشه‌وه‌ی گرنگیی و له‌ ماوه‌یه‌ك به‌ر له‌ ئێستاوه‌ زۆر به‌ په‌رۆشن تا سوپای پاسداران به‌ ئۆرگانێكی تیرۆریستیی بناسێنن، ئه‌وا به‌دڵنیاییه‌وه‌ ئاگادارن له‌ ده‌رئه‌نجامی ئه‌مكاره‌ بۆ هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌م ناوچه‌یه‌دا. له‌ راسیتدا ئه‌وان ده‌یانهه‌وێ به‌ نوێنه‌رایه‌تیی له‌ ناتانیاهۆ ئه‌مریكا تووشی زه‌لكاو بكه‌ن.

هه‌ڵبه‌ت پێشتریش سه‌رۆكی كۆمیسیۆنی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی و سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی په‌رله‌مانی ئێران له‌ تویتێكدا نووسیبوی: ئه‌گه‌ر سوپای پاسداران بچێته‌ نێو لیستی گروپه‌ تیرۆریستییه‌كانی ئه‌مریكا، ئێمه‌یش سه‌ربازانی ئه‌م وڵاته‌ له‌چه‌شنی چه‌كدارانی داعش ده‌خه‌ینه‌ لیستی ره‌شی گروپه‌ تیرۆریستییه‌كانه‌وه‌.

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی /  مه‌سعود

سه‌رچاوه‌ / رادیۆ فه‌رِه‌نسا

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.