جارێکی تر خەڵکی شاری بەسرا ڕژانە سەر شەقام و داوای بەهەرێمبوونی شارەکەیان دەکەن. سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای بەسره رایگهیاند: داواکاری ئێمە، داواکاریی دەستوورییە و ئێمە بەپێی دەستوور داوای بەهەرێمبوونی شاری خۆمان دەکەین بۆ ئەوەی بگەین بە مافی ڕەوای خۆمان.
سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای بەسره دەڵێ، سازش لەسەر بیرۆکەی هەڕێمبوونی بەسرا ناکەن و داواکاریی سەرەکییانە.
جارێکی تر خەڵکی شاری بەسرا ڕژانە سەر شەقام و داوای بەهەرێمبوونی شارەکەیان دەکەن.
سەباح بەزوونی سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای بەسره رایگهیاند داواکاریی ئێمە، داواکاریی دەستوورییە و ئێمە بەپێی دەستوور داوای بەهەرێمبوونی شاری خۆمان دەکەین بۆ ئەوەی بگەین بە مافی ڕەوای خۆمان.
سەباح بەزوونی ڕاشیگەیاند هیچ جارێک دەست لەو داواکارییە بەرنادەن تا نەگەنە ئامانجی خۆیان، ئەمە خواستی خەڵکی شارەکەیانە کەس ناتوانێت ڕێگرییان لێ بکات و هیچ بیانوویەکیش نەماوە، چونکە پێشتر بە بیانووی مانەوەی داعش دوایان دەخست، ئێستا ئەویش کۆتایی هاتووە، ئێمە بەپێی یاسای هەرێمەکان داوا دەکەین.
بە گوتەی بەزوونی، پشکێکی زۆری بوودجەی عێراق لە داهاتی شارەکەیانە، کەچی شارەکەیان بیبەشە لە هەموو خزمەتگوازارییەکان.
بەزوونی ئهوهشی گووت دەبینین کوردستان پێشکەوتنێکی گەورەی بە خۆیەوە بینیوە، ئەگەر ئەوان هەرێم نەبوونایە ئێستا پێشکەوتوو نەدەبوون، دەمانەوێت وەک هەرێمی کوردستان پێشکەوتوو بین و ئیدارەی ڕێکخستوومان هەبێت و، قازانج لە بیرۆکەی هەرێمی کوردستان بکەین.
داڕشتنهوهی ههواڵ: سامان زاهیر
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.