Erbil 10°C یەکشەممە 12 کانوونی دووەم 10:43

عەبدولمەهدی: عێراق دژی هیچ وڵاتێک ناچێتە بەرەی جەمسەرگیرییه‌وه‌

نوسینەگەی سەرۆك وەزیرانی عێراق راگەیەندراوێكى بلاوكرده‌وه‌
کوردستان TV
100%

سەرۆك وەزیرانی عێراق رایگەیاندوە، عێراق ناچێتە بەرەی هیج جەمسەرێك لەسەر حسابی وڵاتێكی دیكە.

نوسینەگەی سەرۆك وەزیرانی عێراق لە راگەیەندراوێكدا لە بارەی كۆبونەوەكەی نێوان عادل عەبدولمەهدی و عەلی خامنەیی رایگەیاندوە، ئێران رۆڵێكی گرنگی بینیوە لە یارمەتیدانی عێراق لە جەنگی دژی تیرۆردا، هیواشی خواستوە پەیوەندیەكانی نێوان هەردو وڵات زیاتر گەشەی پێبدرێت و رێكەوتنەكانی نێوان ئێران و عێراق جێبەجێ بكرێت. 

بەپێی راگەیەندراوەكە عادل عه‌بدولمه‌هدی بە عەلی خامنەئی وتوە كە عێراق پەیوەندیە هاوبەشەكانی لەگەڵ سەرجەم وڵاتان گەشەپێدەدات و ناشچێتە بەرەی هیج جەمسەرێك لەسەر حسابی وڵاتێكی دیكە.

ئەوە لە كاتێكدایە كە دوێنێ نوسینگەی عەلی خامنەئی رایگەیاندبو كە رێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران داوای لە عێراق كردوە كارێك بكەن هەرچی زوە هێزە سەربازیەكانی ئەمریكا لە عێراق دەربكەن.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.