وەزارەتی بەرگری عێراق ڕایدەگەیەنێت، شه‌ش فڕۆكەی پێشكەوتووەكانی ئەمریكایان وەرگرتووە.
ئەمڕۆ شەممە 6ی نیسانی 2019 وەزارەتی بەرگری عێراق له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگەیاند: شەش فڕۆكەی جۆری ئێف 16 گەشتۆتە بنكەیەكی سەربازی لە چوارچێوەی ڕێكەوتنی نێوان عێراق و ئەمریكا.
ئاماژە بەوەش كراوە لە میانەی پێشوازیكردن لە فڕۆكەكان، فەرماندەی هێزی ئاسمانی ئامادە بووە.
ئەمەش دوای ئەوەدێت له ساڵی 2011 عێراق گرێبه‌ستی كڕینی (36) فڕۆكه‌ی جۆری (ئێف-16)ی له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا واژۆ كرد كه به‌هاكه‌ی (4.5) ملیار دۆلار بوو.
داڕشتنه‌وه‌ی هه‌واڵ: سامان زاهیر
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.