نیاز وایه به 21-20 /4/2019 چواره‌مین فێستیڤاڵی هه‌ولێر بۆ شانۆی مۆنۆدراما له هه‌ولێری پایته‌خت ساز بكرێت.
له سه‌ر ڤیستڤاڵه‌كه، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هونه‌ری شانۆی هه‌ولێر ئاگاداریه‌كی بۆ ئه‌و ده‌رهێنه‌ره به‌ڕێزانه‌ی به‌شدارن له فێستیڤاڵه‌كه بڵاو كردۆته‌وه ، وه‌ك پێشتر پێتان ڕاگه‌یاندرابوو وه‌ك بیرهێنانه‌وه‌یه‌ك ڕه‌چاوی ئه‌م مه‌رجانه‌ی خوارهبكهن :
۱- نابێت ستافی به شداربووان له( ۳) كه س زیاتر بێت ، وه‌ك هاوكاری بۆ كارهشانۆییهكان ، كا ری ته كنیك ستافی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هونه‌ری شانۆی هه‌ولێر جێبه‌جێی ده‌كات .
۲- ڕۆژی ۲۱ـی ٤ـی له پێشوازی ستافی به‌ژداربووان ده‌بین وه ڕێككهوتیی ۲٥ـی ٤ دوا رۆژی فێستڤاڵ ده‌بێت و ڕێككهوتیی ۲٦ـی ٤ له خزمه‌ت ستافی به‌ژداربووان ده‌بین بۆ به‌ڕێكردنیان .
۳ _ فێستیڤاڵ ته‌نها هاتووچۆی ناوشارو شوێنی حه‌وانه‌وه‌و خواردن له‌ئه‌ستۆده‌گرێت ، هێنان و بردنه‌وه‌ی دیكۆر له‌ئه‌ستۆی خۆتان ده‌بێت .
٤_ ڕۆژانه دوو شانۆگه‌ری نمایش ده‌كرێ ، هه‌ردوو نمایش له‌هۆڵی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هونه‌ری شانۆدهبێت .
٥_ تكایه زانیاری ته‌واو له‌سه‌ر ستافی به‌ژداربووان بۆمان ڕه‌وانه‌بكه‌ن به‌زووترین كات بۆ درووستكردنی پڕۆگرامی فێستیڤاڵ و تاوه‌كو ناوی هه‌مووان بنووسرێت لهبهژداربووان .
سه‌رچاوه/ ڕاگه‌یاندنی شانۆی هه‌ولێر
دارشتنه‌وه‌ی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.