Erbil 10°C یەکشەممە 12 کانوونی دووەم 10:51

مافەکانی مرۆڤی عێراق: زیاتر لە 100 عێراقی لە سعودیە زیندانیکراون

بەتۆمەتی بەزاندنی سنورو كرین و فرۆشتن لەسەر سنور دەستگیركراون
کوردستان TV
100%

كۆمسیۆنی مافەكانی مرۆڤ داوا لە حكومەتی عێراق دەكات، دۆسیەی زیندانیكراوانی عێراق لە سعودیە لە چوار چێوەی بەرەوپێشبردنی پەیوەندیەكانی بەغدا و ریاز بخاتەبەرباس و بە دواداچوونی بۆ بكات.

لە بەیاننامەیەكدا، عەلی بەیاتی، ئەندامی كۆمسیۆنی مافەكانی مرۆڤی عێراق، داوایكرد، لایەنی عێراقی گرنگی بدات بە دۆسیەی زیندانیكراوانی عێراق لە سعودیە، كە ئامارە فەرمیەكان باس لەوەدەكەن ژمارەیان زیاترە لە 100 زیندانی كراو .

ئاماژەی بەوەشكردوە، زۆربەی ئەو كەسانەی زیندانیكراون بەتۆمەتی بەزاندنی سنور و كرین و فرۆشتن لەسەر سنور بەشێوەیەكی نایاسایی دەستگیركراون و حوكمدراون، زۆربەی ئەو كەسانەش دانیشتوی گوندەكانی نزیك سنوری عێراق - سعودیەن.

وتیشی، پێویستە لەسەر حكومەتی عێراق داوا لە سعودیە بكات رێگا بە كۆمسیۆنی مافەكانی مرۆڤی عێراق بدات سەردانی ئەو زیندانیكراوانە بكات.

داواشیكرد، دۆسیەی ئاڵوگۆری زیندانیكراوان جگە لەوانەی بە تیرۆر حوكمدراون لە نێوان هەردوولا دەستپێبكاتەوە، بەمەبەستی تەواوكردنی ماوەی زیندانیكردنیان لە وڵاتەكەی خۆیاندا.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.