Erbil 9°C یەکشەممە 12 کانوونی دووەم 08:27

ئه‌مه‌ریکا 25 ملیۆن دۆلار ده‌داته‌ ئه‌و که‌سه‌ى زانیارى له‌باره‌ى به‌غدادى ئاشکرا ده‌کات

فڕۆکەكانى ئه‌مه‌ریكا هەزاران پارچە کاغەز بەسەر خەڵکی ئەنباردا فڕێ ده‌ده‌ن
کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ چوارشەممە 3-4-2019، پۆلیسی پارێزگای ئەنبار رایگەیاند" فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمریکا هەزاران پارچە کاغەزیان بەسەر خەڵکی ئەنباردا فڕێ داوە، کە تێیاندا نووسراوە، هەر کەسێک زانیاریی لەبارەی شوێنی ئەبوبەکر بەغدادی، خەلیفەی داعش ئاشکرا بکات، ئەوا خەڵات دەکرێت به‌ بڕى 25 ملیۆن دۆلارى ئه‌مه‌ریكى.

له‌م باره‌وه‌ پۆلیسی ئەنبار هه‌واله‌كه‌ى بۆ چه‌ند میدیایه‌كى عێراقى پشتڕاست کردووەتەوەو وتویه‌تى" خەڵاتەکەی ئەمریکا بۆ هەرکەسێک ده‌بێت كه‌ زانیاریی لەبارەی شوێنی ئەبوبەکر بەغدادی ئاشكرا بكات.

پۆلیسی ئەنبار راگەیاندووە، کە نووسراوەکان زۆرتر بەسەر ناوچەکانی نیشتەجێبوونی هاولاتیانى بیابانی ئەنبارو شارۆچکەکانی سەر سنووری عێراق لەگەڵ سووریاو ئوردن و سعودیە بڵاو کراوەتەوە.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.