سەرچاوەیەكی ئەمنی ڕایدەگەیەنێت، تیمەكانی گەڕان، تەرمێكی تری ڕووداوەكەی شاری موسڵیان دۆزییەوە، ئهمهش دوای 12 ڕۆژ لهژێرئاوكهوتنی.
ئەمڕۆ سێ شەممە، سەرچاوەیەكی ئەمنی بە میدیا عیراقییەكانی ڕاگەیاندووە، لهمرۆدا چوارەم تەرمی ڕووداوی نوقمبوونی بەلەمەكەی موسڵ، لە ناحیەی حەمام عەلیل لە باشووری موسڵ دۆزرایەوە.
ئەوەش لەكاتێكدایە، لەرووداوی ژێرئاوكەوتنی بەلەمە گەشتیارییەكەی موسڵ لە 21ی مانگی رابردوو لەسەر رووباری ئاوی دیجلە زیاتر لە 100 گیانیان لەدەستدا و تائێستاش تەرمی نزیكەی 50 كەس بێسەرو شوێنە.
بەهۆی ئەو رووداوەش ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەسەرداوای عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیرانی عێراق نەوفڵ عاگوب پارێزگاری نەینەوا و هەردوو جێگرەكەی لەچەند رۆژی رابردوو بەزۆرینەی دەنگ لەكار دورخستەوە .
داڕشتنهوهی ههواڵ: سامان زاهیر
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.