پێشێلكارییه‌كانی توركیا به‌رامبه‌ر خاكی عیراق له لوتكه‌ی ئه‌مجاره‌ی وڵاتانی عه‌ره‌بی تاوتوێ ده‌كرێت.
له کۆبوونەوەی لوتكه‌ی وڵاتانی عه‌ره‌ب كه له تونس ساز كرا، پێشنیار له‌وه‌كراوه‌ته‌وه كه سه‌رانی وڵاتانی عه‌ره‌ب به‌نیازن تاوتوێی ئه‌و پێشێلكارییانه بكه‌ن كه توركیا به‌رامبه‌ر سه‌روه‌ریی خاكی عێراق ده‌یكات.
سێیەمین لوتکەی کۆمکاری عەرەبی لە تونس ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 31ی ئازاری 2019 له تونس ده‌ستی به كاره‌كانی كرد، هەرچەندە نوێنەرى سوریاى تێدا نییە، بەڵام دۆسیەی ئەو وڵاتە بە شێوەیەکی سەرەکی خراوەتە کارنامەی کارەکانی لوتکەکە بەتایبەت دواى ناساندنى بەرزاییەکانى جۆلان وەک بەشێک لە سەروەرى خاکى ئیسرائیل.
چه‌ندین دۆسیە تاوتوێ دەکرێن و گفتوگۆیان لەبارەوە دەکرێت لەوانە دەستوەردانی ئێران لە کاروباری وڵاتانی عەرەبی و لەشکرکێشى و پێشیلکارییەکانى تورکیا لە خاکى عێراق. هه‌روه‌ها کێشەی فەڵەستین، رەوشی لیبیا و یەمەن.
داڕشتنه‌وه‌ی هه‌واڵ: سامان زاهیر
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.