Erbil 8°C چوارشەممە 27 تشرینی دووەم 01:31

  نووسه‌ر (سلێمان سه‌یدی) به‌رهه‌مێکی نوێی به‌چاپ گه‌یاند

ناوه‌ندی چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌ی زانكۆی بۆكان  بڵاوكرایه‌وه‌
کوردستان TV
100%

پێنجه‌مین به‌رهه‌می "سلێمان سه‌یدی" به‌ ناونیشانی "فڕین له‌ ژێر باران" له‌ دوتوێی ١٥٧ لاپه‌ڕه‌دا به‌ تیراژی هه‌زار دانه‌ له‌ لایه‌ن ناوه‌ندی چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌ی زانكۆی بۆكان چاپ و بڵاوكرایه‌وه‌.

سه‌یدی شاعیر و نووسه‌ری مه‌هابادی تا ئێستای چوار به‌رهه‌می به‌ ناوه‌كانی "له‌ كاراكاس تا مه‌هاباد"، "له‌ ڕێڕه‌وی هه‌ورینی زه‌مان"، "وه‌رزی پێنجه‌می عه‌شق" و "خاتونی سه‌وز خه‌یاڵ" چاپ و بڵاوكردۆته‌وه‌.

ئه‌م نووسه‌ره‌ كورده‌ ده‌رچووی به‌شی زانسته‌ سیاسییه‌كانی زانكۆی تاران له‌ په‌نجاكانی هه‌تاوییه‌ و پاش چه‌ندین ساڵ چالاكی له‌ ڕێكخراوی وزه‌ی ناڤۆكی و وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران، ژیان له‌ ئه‌مریكای لاتینی هه‌ڵبژارد و پاش گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ ئێران، تێگه‌یشتن و بۆچوون و تێرامانه‌كانی له‌ مرۆڤ، گه‌ردوون و ئه‌وینی له‌ چوارچێوه‌ی كۆمه‌ڵه‌ شیعردا به‌ چاپ گه‌یاند.

 سه‌رچاوه‌/ جام كوردی

دارشتنه‌وه‌ی/ كامران

چاپکراوه‌کان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.