Erbil 8°C یەکشەممە 12 کانوونی دووەم 04:56

له‌ پێکدادانێکدا کوژران و برینداربوونی هه‌شت چه‌کداری داعش و سه‌ریا سه‌لامی لێکه‌وته‌وه‌

له‌ سنووری پارێزگای سه‌ڵاحه‌ددین
کوردستان TV
100%

له‌ سنووری پارێزگای سه‌ڵاحه‌ددین ، له‌ پێكدادانێكدا هه‌شت چه‌كداری داعش و گڕووپی سه‌ریا سه‌لام، باڵی سه‌ربازی ره‌وتی سه‌در كوژران و برینداربوون.

له‌م باره‌یه‌وه‌ سه‌فا ته‌میمی، گوته‌بێژی گرووپی سه‌رایا سه‌لام، رایگه‌یاند: ھێزی ھه‌واڵگری لیوای سێ سه‌ر به‌ سه‌رایا سه‌لام ئۆپه‌راسیۆنێكیان دژبه‌ پاشماوه‌كانی داعش له‌ سنووری پارێزگای سه‌ڵاحه‌ددین ئه‌نجامدا.

ته‌میمی رایگه‌یاندووه‌ كه‌ له‌ میانی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌دا، والی داعش و به‌رپرس له‌ چه‌كداركردنی منداڵان و ئاماده‌كردنی خۆكوژان، ھه‌روه‌ھا به‌رپرسی ھێڵی گواستنه‌وه‌ی نێوان به‌ناو ویلایه‌تی سه‌ڵاحه‌ددین و باكووری به‌غدا، محه‌مه‌د ئینتیخاب له‌گه‌ڵ چوار یارده‌ده‌ری كوژراون.

گوتیشی: كه‌ ھه‌ر له‌ میانی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌دا، سێ چه‌كداری سه‌رایا سه‌لام برینداربوون.

داڕشتنه‌وه‌ی / هه‌واڵ

سه‌رچاوه‌ / ئاژانسی ئه‌نادۆڵۆ

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.