گروپی ڕووناك به سه‌رپه‌رشتیاری گۆرانیبێژی كورد كه‌یوان "عه‌لی محه‌مه‌دی" پله‌ی یه‌كه‌می فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی مۆسیقای (ڕێگای هه‌وریشم) له وڵاتی چینی به‌ده‌ستهێنا.
گروپی موزیكی (ڕووناك) به سه‌رپه‌ره‌شتی موزیكزان و گۆرانیبێژی كورد" كه‌یوان عه‌لی محه‌مه‌دی" له نوێترین به‌شداریی نێوده‌وڵه‌تی خۆیدا له شه‌شه‌مین خولی فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی مۆسیقای (ڕێگای هه‌وریشم Silk Road) له وڵاتی چین به‌شداریی كرد و له هۆڵی ئۆپێڕای گه‌وره‌ی شاری پێكه‌ن و له شوێنی سه‌ر ئاوه‌ڵای شاری (شیان Xian) كه مێژووی زیاتر له سێ هه‌زار ساڵه‌ی هه‌یه و یه‌كێك له چوار پایته‌ختی شوێنه‌واری و ناوه‌ندی پارێزگای (شا.ئان.شی) كۆنسێرتی پێشكه‌ش كرد و له‌لایه‌ن هۆگرانی موزیكه‌وه پێشوازییان لێكراو ئه‌ندامانی لێژنه‌ی دادوه‌رانی ئه‌م ڕووداوه هونه‌رییه پله‌ی یه‌كه‌میان به‌م گرووپه موزیكه به‌خشرا.
كه‌یوان عه‌لی محه‌مه‌دی، سه‌رپه‌ره‌شتیار و گۆرانیبێژی گروپی مۆسیقای (ڕووناك) سه‌باره‌ت به پێشكه‌شكردنی كۆنسێڕت له شه‌شه‌مین خولی فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی موزیكی (ڕێگای ئاوریشم) له وڵاتی چین گووتی : ئه‌م فێستیڤاڵه به به‌شداریی 12 گرووپی مۆسیقا له وڵاتانی جۆراوجۆری جیهان، له‌وانه: هێندستان، بڕازیل، ئیسپانیا، ئازه‌ربایجان، توركیا، سێربستان، ڕووسیا، گورجستان، ئێران و چه‌ندین وڵاتی دیكه پێش كۆتایی هاتنی سه‌ری ساڵی نوێی و جه‌ژنی نه‌ورۆزه‌وه به‌ڕێوه‌چوو و گروپی مۆسیقای (ڕووناك) له لایه‌ن ئه‌ندامانی لێژنه‌ی دادوه‌رانی 11 كه‌سییه‌وه وه‌كوو باشترین گرووپی فۆلكلۆری ئه‌م فێستیڤاڵه دهستیشانكرا".
كه‌یوان گووتیشی : ئه‌م فێستیڤاڵه به ماوه‌ی سێ ڕۆژ به‌ڕێوه‌چوو، به‌ڵام تا ڕاده‌یه‌ك كۆنسێرته‌كانی گروپی موزيكي (ڕووناك)، گۆرانییه‌كان و جلووبه‌رگی كوردیی و نه‌ته‌وه‌كانی دیكه و هه‌روه‌ها زمان و زاراوه جۆراوجۆره‌كانی ئێمه‌یان پێی خۆش بوو كه نزیكه‌ی مانگێك له شاری (شیان) كۆنسێرتمان پێشكه‌ش كرد. شیان شارێكی گه‌شتیاریی نێوده‌وڵه‌تی گرنگی پیشه‌سازیی، زانستی و ته‌كنۆلۆژیا، په‌روه‌رده و كه‌لتووریی، بازرگانی و ئابووریی وڵاتی چینه و له لایه‌ن خه‌ڵكییه‌وه پێشوازییه‌كی زۆر باش له به‌رنامه‌كانمان كرا، به شێوه‌یه‌ك كه هه‌ر ڕۆژ نزیكه‌ی 5 هه‌زار كه‌س كۆنسێرته‌كانی ئێمه‌یان له نزیكه‌وه‌ی ده‌بینی و به بڕوای من، ئه‌م به‌رنامانه یه‌كێك له باشترین كۆنسێرته‌كانی ئێمه له وڵاتی چین بوو".
گوتیشی" ئێمه یه‌كه‌مین كۆنسێتی خۆمان له شه‌شه‌مین خولی فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی مۆسیقای (ڕێگای هه‌وریشم) له هۆڵی ئۆپێڕای گه‌وره‌ی شاری پێكه‌ن ساز كرد كه هه‌ندێك له به‌رپرسانی باڵای چین، باڵیۆزی وڵاتانی جۆراوجۆری جیهان و هه‌روه‌ها هۆگرانی موزیك تیایدا به‌شدارییان كرد، پێشوازییان تا ڕاده‌یه‌ك بوو كه كۆنسێرته‌كانی دواییمان له شوێنی سه‌ر ئاوه‌ڵای شاری شیان به‌ڕێوه‌برد، له هه‌ر كۆنسێرتێكدا نزیكه‌ی 5 هه‌زار كه‌س له نزیكه‌وه به‌رنامه‌كه‌ی ئێمه‌یان بینی".
سه‌رچاوه/ زاری كرمانجی
كوردستان تیڤی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.