به ئاماده‌بوونی (د.پشتیوان صادق) وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و ژماره‌یه‌ك له به‌رپرسان و مامۆستایان و قوتابیان هۆبه‌ی گالێری چالاكی قوتابخانه‌كان پیشانگه‌ی هۆیه‌كانی فێركردن بۆ باخچه‌ی منداڵان كرده‌وه كه تێیدا هه‌ردوو په‌روه‌رده‌ی ناوه‌ند و په‌روه‌رده‌ی ده‌شتی هه‌ولێر به (14 )باخچه‌ی منداڵان به‌شدارییان كردبوو.
له پیشانگه‌كه‌دا ده‌یان كاری ده‌ستی و تابلۆ جێ سه‌رنجی ئاماده‌بووان نمایشكرابوون و خرابوونه روو كه گوزارشتی له بیر و سه‌لیقه‌ی قوتابیان و مامۆستایان ده‌كرد.
وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌ستخۆشی له كردنه‌وه‌ی ئه‌و جۆره پیشانگایانه كرد و باسی له‌وه‌كرد كه پێویسته گرنگیی به به‌خشراوه‌كانی قوتابیان بدرێت.
هاوكات به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی په‌روه‌رده‌ی هه‌ولێریش له‌لای خۆیه‌وه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كرد كه هه‌رێمی كوردستان پێویستی به بره‌ودان به‌و جۆره به‌هرانه هه‌یه له‌پێناو گه‌شه‌سه‌ندنی پتری بواری هونه‌ری و كاری ده‌ستیی قوتابیان و ده‌ستخۆشی له‌و مامۆستایانه‌ش كرد كه له‌خه‌می بواره‌كه‌ی خۆیان بواری هونه‌ریین و پاڵپشتیی خۆی ده‌ربڕی بۆ هه‌ر هه‌ماهه‌نگییه‌ك له‌م پێناوه‌دا.
دارشتنه‌وه‌ی هه‌واڵ / كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.