Erbil 8°C یەکشەممە 12 کانوونی دووەم 04:46

به‌ڕێوه‌به‌ری پڕۆژه‌کانی پارێزگای موسڵ ده‌ستگیرکرا

بڕیاری دەستگیركردن بۆ ژماره‌یه‌ك به‌رپرس و پارێزگاری مووسڵ دەرچووه
کوردستان TV
100%

مالپه‌رى "سۆمه‌ریه‌ نیوز"، له‌سه‌ر زاری سه‌رچاوه‌یه‌كی په‌رله‌مانی عیراقه‌وه‌ بڵاویكرده‌وه‌ كه‌ هێزێكی ئه‌منیی به‌ فه‌رمانی دادگای نه‌زاهه‌ ، به‌ڕێوه‌به‌ری پڕۆژه‌كانی دیوانی پارێزگای موسلى ده‌ستگیركردوه‌.

له‌ 24ی ئازاری 2019، په‌رله‌مانی عیراق له‌سه‌ر داوای عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق نه‌وفل عاكوب، پارێزگاری موسڵ و هه‌ردوو جێگره‌كه‌ی له‌ پۆسته‌كانیان دورخسته‌وه‌.

تۆڕی هەواڵی "سكای نیوز"یش لەسه‌ر زاری گوتەبێژێكی دادگای مووسڵ بلاوى كرده‌وه‌، كە بڕیاری دەستگیركردن بۆ ژمارەیەك بەرپرسی مووسڵ دەرچووە، لەنێوییشیاندا نەوفەل حەمادی سوڵتان پارێزگارى موسل ناوى هەیە.

پێشتر عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیرانی عێراق لە نامەیەكدا بۆ پەرلەمانی عێراق، پارێزگاری مووسڵی بە كەمتەرخەمی لە كارەكانی پارێزگارییدا تۆمەتبار كردبوو، لەلایەن پەرلەمانیشەوە پارێزگاری مووسڵ لەسەر كارەكەی لادرا.

ئەم بڕیارەی دادگا، دوای خنكانی زیاتر لە 100 هاووڵاتی مووسڵ هات، لە كارەساتەكەی ژێرئاوكەوتنی بەلەمێكی گەشتیارییدا لە یەكەم رۆژی جەژنی نەورۆزدا.

له‌م باره‌وه‌ پارێزگاری لەسەرکارلادراوی نەینەوا دوورخستنەوەی لە پۆستەکەی بە گەلەکۆمێی سیاسییەکان ناودەبات و دەڵێت" بۆ دژایەتیکردنم سیاسییەکان بوونە هاوپەیمان.

نەوفەل حەمادی، پارێزگاری لەسەرکارلادراوی نەینەوا، کە هاوکات لە دادگا فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ دەرچووە، رایگەیاندووە، گفتوگۆ لەسەر هیچ بڕیارێکی دادگا ناکات کە دەرکراوە و پۆستی پارێزگای نەینەواش موڵکی ئەو و هیچ کەسێکی دیکە نییە.
 

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.