عادل عه‌بدولمه‌ھدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ، له نامه‌یه‌كدا بۆ محه‌مه‌د حه‌لبوسی، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ، داوای كردووه كه به‌هۆی كه‌مته‌رخه‌می و به‌فیڕۆدانی سامانی گشتی و خراپ به‌كارهێنانی ده‌سه‌ڵاته‌كانیان، ھه‌ریه‌ك له نه‌وفه‌ل عاگوب، پارێزگاری نه‌ینه‌وا و جێگره‌كه‌ی، له كار دووربخرێنه‌وه.
هه‌روه‌ها عه‌بدولمه‌هدی له نامه‌كه‌یدا ده‌ڵێت: بوونی به‌ڵگه له لێكۆڵینه‌وه‌كان كه ده‌یسه‌لمێنن پاره و بودجه‌ی گشتی له پارێزگای نه‌ینه‌وا به‌هه‌ده‌ر دراون.
رۆژی پێنج شه‌ممه له شاری موسڵ قهیاغێك كه هاووڵاتیانی دهپهڕاندهوهـ وه‌رگه‌ڕاو به‌پێ دوایین زانیارییه‌كانیش تا زیاتر له 100 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی : رزگار
سه‌رچاوه / میدیا عێراقییه‌كان
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.