وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق بڵاویکردەوە" له ئاكامی نقووم بوونی به‌له‌مێكی گه‌شتیاریی له نێو دوورگه‌یه‌كی گه‌شتیاریی له سه‌ر رووباری دیجله له شاری مووسڵ، 71 كه‌س خنكان و 55 كه‌سی دیكه‌ش رزگاركراون و به ده‌یانی دیكه‌ش بێسه‌رشوێن بوون". ئاشکراشیکردووە، به‌شی زۆری قوربانییه‌كانی ئه‌و رووداوه ژن ومنداڵن.
هه‌ر له‌گه‌ڵ بڵابوونه‌وه‌ی هه‌واڵی رووداوه‌كه، تیمه‌كانی فریاگوزاریی له شاری هه‌ولێر و دهۆكه‌وه به‌ره‌و شوێنی رووداوه‌كه به‌رێكه‌وتن و دكتۆر سامان به‌رزنجی، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی هه‌ولێر رایگه‌یاند، تیمەکانی فریاکەوتن و ژمارەیەکی زۆری ئامبوڵانس بۆ بەهاناوەچوونی قوربانیانی رووداوه‌كه‌ی مووسڵ به‌ڕێكه‌وتوون و نەخۆشخانەکانی هەولێریش لە ئامادەباشیدان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.