Erbil 8°C شەممە 11 کانوونی دووەم 23:10

په‌رله‌مانتارێکى عێراق: به‌ هیچ شێوه‌یه‌ک پابه‌ندى سزاکانى ئه‌مریکا بۆ سه‌ر ئێران نابین

به‌پێى هه‌واڵێكى كه‌ناڵی ئاسمانى ئه‌لعه‌هد
په‌رله‌مانتارێكى عێراق: به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك پابه‌ندى سزاكانى ئه‌مریكا بۆ سه‌ر ئێران نابین
کوردستان TV
100%

به‌پێى هه‌واڵێكى كه‌ناڵی ئاسمانى ئه‌لعه‌هد، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 21ى ئازارى 2019، حه‌سه‌ن سالم په‌رله‌مانتارى عێراق سه‌ر به‌ هاوپه‌یمانى ئه‌لفه‌تح رایگه‌یاندووه‌ حكومه‌تى عێراق به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك پابه‌ندى سزاكانى ئه‌مریكا بۆ سه‌ر ئێران نابێت.

سه‌لیم له‌ لێدوانێكى رۆژنامه‌گه‌رى كه‌ له‌ ته‌له‌فزیونى ئه‌لعه‌هد بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ ڕوونى كرده‌وه‌، درێژكردنه‌وه‌ى ماوه‌ى ئازادكردنى عێراق له‌ سزادان ڕێگایه‌كه‌ تا واشنتۆن ڕووى خۆى ڕزگار بكات له‌و شكسته‌ى كه‌ به‌ده‌ستى هێنا له‌ فایلى سزادانى تاران، هه‌روه‌ها گوتى واشنتۆن شكستى هێنا تا چۆك به‌ ئێران دابنێت له‌ ڕێگاى سزا ئابوورییه‌ سه‌قه‌ته‌كانى دژ به‌ تاران.

جێ وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه‌ له‌ مانگى ئایارى 2018، دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكى ئه‌مریكا بڕیارى كشانه‌وه‌ى وڵاته‌كه‌ى له‌ رێككه‌وتنى ناوه‌كیى 2015ى ئێران واژۆكرد، ئه‌و رێككه‌وتنه‌ى كه‌ له‌ نێوان پێنج ئه‌ندامانى ئه‌نجوومه‌نى ئاسایشى نێوده‌وڵه‌تى واژۆ كرابوو پێك هاتبوو له‌ هه‌ریه‌ك له‌ ( ئه‌مریكا، بریتانیا، فه‌ره‌نسا، ئه‌لمانیا، چین و روسیا). 

هاوكات ئه‌مریكا دوا به‌دواى كشانه‌وه‌ى له‌ رێككه‌وتنى ناوه‌كى 2015ێ ‌وێران كشایه‌وه‌ چه‌ندین سزاى به‌سه‌ر ئێران سه‌پاند و هه‌ڕه‌شه‌ى له‌ هه‌موو ئه‌و وڵاتانه‌ى كه‌ مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ ئێران ده‌كه‌ن و ده‌بێ بچنه‌ به‌ره‌ى ئێران یا پابه‌ندى خۆیان به‌سه‌ر سزاكانى ئه‌مریكا بن به‌سه‌ر ئێران.

 

 

ئاماده‌كردن و وه‌رگێڕان/ سیروان عه‌زیز 

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.