ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا ماوەی سێ مانگی تری بەخشیە عێراق بۆ مامەڵەكردنی بازرگانی لەگەڵ ئێران و لە سزاكان دەیبەخشێت .
ئێوارەی ڕۆژی سێ شەممە، كۆتایی بەو وادەیە هات كە ئەمریكا داینابوو بۆ سزادانی عێراق ئەگەر بێتو بەردەوام بێت لە ماڵەكردن لەگەڵ كەرتی نەوت و گازی ئێرانی، بەڵام وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا مۆڵەتی سێ مانگی تری دایە عێراق ، ئەمەش بۆ پشتیوانی كردنی عێراق بۆ ئەوەی كەمی كەرتی كارەبای چارەسەر بكات كە لە ئێرانەوە دابین دەكرێت.
لە بەیاننامەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكادا هاتووە " بەردەوام دەبین لەسەر گفتوگۆكردن لەگەڵ هاوبەشەكانمان لە عێراق سەبارەت بە سزاكانی ئەمریكا بۆ سەر ئێران"
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.