هارگیت ساجان وەزیری بەرگری كەنەدا لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەنووسیدا ڕایگەیاند، پێشكەوتنی بەرچاویان بەدەستهێناوە لە پاڵپشتیكردنی هێزە ئەمنیەكانی عێراق لە شەڕی دژی داعش.
ڕاشیگەیاند، دۆخی عێراق پێویستی كردوە لەسەریان زیاتر بمێننەوە بۆ مەشقدانەوەی هێزە عێراقییەكان تا دڵنیابن لەوەی جارێكی تر چەكدارانی داعش نەتوانن خۆیان ڕێك بخەنەوەو مەترسی بۆ سەر عێراق دروست بكەن.
كەنەدا لە چوارچێوەی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بە داعش بە 250 سەربازو ڕاوێژكار بەشداری كردووە بۆ مەشقدانەوەو ڕاهێنانی هێزە ئەمنیەكانی عێراق و هەروەها بە چەند هیلیكۆپتەرێكی شەڕكەریش لە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش بەشداری كردووە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.