Erbil 14°C شەممە 23 تشرینی دووەم 20:46

بیانکا ئه‌ندریسکو نازناوی پاڵه‌وانێتی تێنسی ئیندیان وێڵزی ئه‌مریکی به‌ده‌ست هێنا

له‌یاری تێنیسى سه‌رزه‌وی له‌ئاستى خانماندا
کوردستان TV
100%

هه‌ر له‌ پاڵه‌وانێتی تێنسی ئیندیان وێڵزو له‌ ڕكابه‌ریه‌كانی ئاستی خانماندا، كچه‌ یاریزانی لاوی كه‌نه‌دی بیانكا ئه‌ندریسكو به‌ شێوه‌یه‌كی چاوڕوان نه‌كراو نازناوی پاڵه‌وانێتیه‌كه‌ی به‌ده‌ستهێنا، ئه‌ویش دوای بردنه‌وه‌ی له‌ یاری كۆتایی له‌ ئه‌نجێلیك كێربێری ئه‌ڵمانی و پۆلێنكراوی هه‌شته‌می ڕیزبه‌ندی كچه‌ تێنسزانانی جیهان به‌ دوو كۆمه‌ڵه‌ به‌رامبه‌ر به‌ كۆمه‌ڵه‌یه‌ك

 ئه‌نجامی كۆمه‌ڵه‌كان شه‌ش چوار، سێ شه‌ش، شه‌ش چوار بوو، به‌م بردنه‌وه‌ش ئه‌ندریسكوی ته‌مه‌ن هه‌ژده‌ ساڵ كه‌ به‌ داوه‌تنامه‌ به‌شداری له‌م پاڵه‌وانێتیه‌ كردبوو، یه‌كه‌م نازناوی له‌ كاروانی پیشه‌گه‌ری خۆی مسۆگه‌ركردو بۆ یه‌كه‌م جاریش سه‌ركه‌وت بۆ پله‌ی بیستوچواره‌می ڕیزبه‌ندی جیهان

تێنس

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.