فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كانی عێراق، روونكردنه‌وه سه‌باره‌ت به رووداوی پێكدادانی نێوان هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی و هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل (یه‌په‌شه) له ناوچه‌ی حه‌ساویكی ناحیه‌ی سنوونێ له شنگال بڵاوده‌كاته‌وه.
دره‌نگانی شەوی ڕابردوو، لە ناوچەی حەساویك لە باكووری قەزای شەنگال، شەڕوپێكدادان لە نێوان هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل (یه‌په‌شه) دروستبوو، ئه‌م شه‌روپێكدادانه‌ش له دوای ئه‌مه هات، چوار كه‌س له ناو خاكی سووریاوه (رۆژئاوای كوردستان) ویستوویانه له‌ناوچه‌ی حه‌ساویكی سه‌ر به سنوونێ، بێنه ناو سنووری عیراق (باشووری كوردستان) و له‌وێ له‌لایه‌ن هێزه‌كانی فیرقه‌ی 15ی حه‌شدی شه‌عبیه‌وه رێگرییان لێكراوه و گه‌مارۆ دراون.
هه‌ر له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه، دوای كه‌مێك هێزێكی یه‌په‌شه‌ش گه‌یشتوونه‌ته شوێنه‌كه و داوایان كردووه رێگه به‌و چوار كه‌سه بدرێت و راده‌ستی ئه‌وانی بكه‌ن.
دوای ئه‌وه‌ش لێیان بووه‌ته ده‌مه‌قاڵی و شه‌ڕه ته‌قه سەرەنجام دوو سەربازی فیرقەی 15 حه‌شدی شه‌عبیه‌وه كوژراون و ژمارەیەكیش لە هەردوولا برینداربوون.
داڕشتنه‌وه‌ی: سامان زاهیر
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.