Erbil 9°C شەممە 11 کانوونی دووەم 19:51

به‌ڤیدیۆ.. گه‌وره‌ترین کێڵگەی نەوتی عێراق ژێرئاو دەکەوێت

هەناردەکردنی زیاتر لە (400) هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە
کوردستان TV
#7
100%


بەهۆی لافاو و بەرزبوونەوەی ئاستی ئاوەوە، گەوره‌ترین کێڵگەی نەوتی عێراق ژێرئاو دەکەوێت و مەترسیی لەسەر هەناردەکردنی نەوتی ئەو کێڵگەیە دروست دەکات.

ئەمڕۆ یەکشەممە، بەهۆی بارانبارینی بەردەوامەوە لافاو لە سنووری بەسرە دروست بوو، کە بەهۆیەوە ئاوێکی زۆر چووە ناو کێڵگەی نەوتی مەجنونەوە و مەترسیی لەسەر تەواوی کێڵگەکە دروست کرد، بەرپرسانی پارێزگاکەش هۆشداریی دەدەن لە ژێرئاوکەوتنی کێڵگەکە و هەناردەکردنی زیاتر لە (400) هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە.

جەمال عادلی، وەزیری سەرچاوەئاوییەكانی عێراق، ئەمڕۆ سەردانی بەسرەی كرد ڕاگەیاند، لافاو و ژێر ئاوكەوتنی زەوییە كشتوكاڵییەكانی نزیك كێڵگە نەوتییەكە مەترسی لەسەر هەیە و هەربۆیە كار لەسەر كەمكردنەوەی دەكەن.
 
ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات و ده‌ڵێت: ئەگەری زیانێکی زۆری لێدەکرێت کە هاوشێوەی نەبووە لە رابردوودا، ئامانجی سەردانەكەشی بۆ گرتنەبەری رێوشوێنی پاراستنی كێڵگە نەوتییەكەیە تاوەكو زیانی نەبێت.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.