مەحموود رووبەیعی، گوتەبێژی مەكتەبی سیاسی بزووتنەوەی عەسائیبی ئەهلی حەق لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا وەڵامی راپۆرتەكەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكای دایەوە كە تێیدا هێزەكانی حەشدی شەعبی بە تێوەگلان لە كردەوەی كوشتن تۆمەتبار كردبوو.
گوتەبێژی مەكتەبی سیاسی بزووتنەوەی عەسائیبی ئەهلی حەقى قهیس خهزعهلى، گوتی" راپۆرتەكەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا لەبارەی حەشدی شەعبی، دەیسەلمێنێت كە ئەمریكا پێیوایە ئەو زیانە سیاسییەی لەدوایین هەڵبژاردنەكانی عێراق بە بردنەوەی فراكسیۆنەكانی دژی، بەریكەوتووە گەورەترین زیانی سەربازی ئەمریكایە لە عێراق".
گوتەبێژی مەكتەبی سیاسی بزووتنەوەی عەسائیبی ئەهلی حەق گوتیشی" ئەو جۆرە راپۆڕت و هەڵوێستانەی ئەمریكا حەشدی شەعبی و فراكسیۆنە سیاسییەكانی حەشد هان نادات لە ئامانجەكانیان پاشگەزببنەوە، هەروەها لەچوارچێوەی میحوەری واشنتونیش نابن كە هەوڵدەدات عێراق لاواز بكات".
تێزانین رۆژى هەینی رابردوو له بهروارى 15-3-2019 وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا راپۆرتێكی لەبارەی مافەكانی مرۆڤ لە ساڵی 2018 دەركرد و تێیدا هێزەكانی حەشدی شەعبی بە ئەنجامدانی كاری كوشتن تۆمەتباركرد.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.