تیرۆرستانی داعش له باشووری رۆژئاوای پارێزگای كه‌ركووك هێرشێكیان له دژی ملیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی ئه‌نجامدا.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی كه نه‌یویست ناوی ئاشكرا بكرێت رایگه‌یاند: رێكخراوی تیرۆرستی داعش هێرشێكیان بۆ سه‌ر ملیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی له رۆژئاوای شاری كه‌ركووك ئه‌نجامداوه.
هه‌روه‌ها ئاشكرای كرد: كاتژمێر 9:30ی خووله‌كی شه‌وی رابردوو فه‌وجی دووی لیوای پێنج و شه‌شی حه‌شدی شه‌عبی له گوندی ماحۆز له قه‌زای حه‌ویجه له باشووری رۆژئاوای كه‌ركووك رووبه‌ڕووی هێرشێكی تووندی چه‌كدارانی داعش بوونه‌وه و له ئه‌نجامدا دوو چه‌كداری داعش كوژران.
جێی ئاماژه‌یه دوای رووداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ر ره‌وشی ئه‌منی ئه‌و ناوچانه به ته‌واوی تێكچووه و دانیشتوانی ئه‌و ناوچانه له ترس و دڵه‌ڕاوكێ ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.