له‌یاریه‌كی دیكه‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی قۆناغی شازده‌ی خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا یانه‌ی لیڤه‌رپولی ئینگلیزی سه‌ركه‌وتنێكی گرنگی له‌ده‌ره‌وه‌ی یاریگای خۆی به‌ده‌ست هێنا كاتێ بهسێێ گۆڵ به‌رامبه‌ر به‌گۆلێك له‌یانه‌ی بایره‌ن میونشنی ئه‌ڵمانی برده‌وه
له‌ده‌ستپێكی یاریه‌كه هه‌ردوولا به‌هێزه‌وه رووبه‌رووی یه‌ك بونه‌وه تا له‌خوله‌كی بیست‌و شه‌ش سادیۆ مانی توانی گۆلی پێشكه‌وتن بۆ لیڤه‌رپول تۆمار بكات، له‌به‌رامبه‌ردا كورانی تیپه باڤاریه‌كه ریزه‌كانی خۆیان رێكخسته‌وه‌و له‌خوله‌كی سی و نۆ جۆیل ماتیب به‌هه‌ڵه گۆلێكی له‌خۆیان تۆماركرد‌و یاریه‌كه‌ی یه‌كسان كرده‌وه گێمی یه‌كه‌م به‌و ئه‌نجامه به‌كۆتاهات
له‌گێمی دووه‌م هه‌ردوولا هه‌ولی یه‌كلاكردنه‌وه‌ی یاریه‌كه‌یان ده‌دا به‌قازانجی خۆیان تا له‌خوله‌كی شه‌ست و نۆ فیرجیل ڤان دیك به‌لێدانێكی سه‌ری جوان گۆلی دووه‌می بۆ لیڤه‌رپول تۆماركرد‌و تیپه باڤاریهكهی دووچاری شۆك كرد، هه‌وڵه‌كانی كورانی یۆرگن كلۆپ بۆ سه‌ر گۆلی میواندار به‌رده‌وامبوو له‌خوله‌كی هه‌شتاو چوار محه‌مه‌د سه‌لاحی ئه‌ستێره تۆپێكی به سادیۆ مانی گه‌یاند و گۆلی سێیه‌م و دلنیایی به‌لێدانی سه‌ر به‌ده‌ست هێنا
به‌م جۆره یانه‌ی لیڤه‌رپول به‌ئه‌نجامی هه‌ردوو یاری چوون و هاتن خۆی گه‌یانده قۆناغی نیوه‌ی كۆتایی ركابه‌ریه‌كانی چامپیۆنز لیگ.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.