به‌پێی هه‌واڵێكی ئاژانسی رۆیته‌رز ،به‌رپرسانی عێراقی و ئێرانی ئاماژه‌یان به‌وه‌داوه كه عێراق و ئێران ژماره‌یه‌ك ڕێكه‌وتنی بازرگانی سه‌ره‌تاییان واژۆ كردووه، ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه سه‌رۆكی ئێران حه‌سه‌ن ڕۆحانی یه‌كه‌مین سه‌ردانی خۆی بۆ عێراق ده‌ستپێكرد له هه‌وڵیدا بۆ زیادكردنی ده‌سه‌ڵاته‌كانی ئێران و به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندییه ئابوورییه‌كانی تاران له‌گه‌ڵ به‌غداددا تاوه‌كو كاریگه‌ری سزاكانی ئه‌مه‌ریكا بۆ سه‌ر وڵاته‌كه كه‌متر ببێته‌وه.
له‌نێو ڕێكهوتنهكاندا پلانی دانانی هێڵی ئاسنینی تێدایه كه دوو وڵاته‌كه به‌یه‌كه‌وه ده‌به‌ستێته‌وه. ئامانج له‌م ڕێكهوتننانهش ئه‌وه‌یه كه ئێران هێستا ڕۆڵێكی باڵا ده‌بینێت له عێراقدا سه‌ره‌ڕای هه‌وڵه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بۆ گۆشه‌گیركردنی ئێران.
ئۆفیسی سه‌رۆك وه‌زیری عێراق عادل عه‌بدولمه‌هدی له به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاند ڕۆحانی و عه‌بدولمه‌هدی كۆمه‌ڵێك ڕه‌شنووسی له‌یه‌ك تێگه‌یشتنیان واژۆ كردووه كه ڕێكه‌وتنی تێدایه سه‌باره‌ت به نه‌وت و بازرگانی و ته‌ندروستی و پلانی هێڵی ئاسنین كه شاری به‌سڕه‌ی عێراق به شاری شه‌لامجه‌ی ئێرانه‌وه ده‌به‌ستێته‌وه.
هه‌روه‌ها له به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه ده‌ڵێت ڕێكه‌وتوون له‌سه‌ر گرتنه‌به‌ری كۆمه‌ڵێك ڕێوشوێن بۆ ئاسانكردنی وه‌رگرتنی ڤیزای گه‌شتكردن له‌لایه‌ن وه‌به‌رهێنه‌ران و خاوه‌ن كاره‌كانه‌وه، ده‌زگای هه‌واڵی كۆماری ئیسلامی ئێران ئاماژه‌ی به‌وه‌دا هه‌ردوو وڵاته‌كه ڕێكه‌وتوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی گومرگ نه‌خه‌نه سه‌ر پێدانی ڤیزای گه‌شتكردن.
كه‌ناڵی فه‌ڕمی ئێران له زاری ڕۆحانیه‌وه بڵاویكرده‌وه ئێران سووره له‌سه‌ر پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ عێراقدا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.