پەیمانگەی ستۆكهۆڵمی نێودەوڵەتی بۆ لێكۆڵینەوەی ئاشتی، لە راپۆرتی ساڵانەی خۆیدا پۆڵینی گەورەترین 10 وڵاتی هەناردەكاری چەك ئاشكرا دەكات، بەگوێرەی راپۆرتەكە، ئەمەریكا لە پلەی یەكەم دێت، پاشان رووسیاو چین و فڕەنسا و ئەڵمانیا بهدوایدا دێن.
بەگوێرەی راپۆرتەكە، پێنج وڵاتی ریزبەندی یەكەم 75%ی هەناردەی چەك بۆ بازاڕەكانی دنیا پێكدەهێنن، ئەمەریكا و رووسیاش بە تەنیا 57%ی هەناردەی چەك پێكدەهێنن بۆ بازاڕەكان.
راپۆرتەكە باس لە هەناردەی چەك دەكات لە ماوەی نێوانی 2014 تا 2018، بەپێی راپۆرتەكە، ئەوا رووسیا چەكی بۆ 48 وڵات ناردووە، لە سەرووی هەموویان هیندستان و چین و جەزائیر.
لە راپۆرتەكەشدا باس لەوە كراوە كە لەو چوار ساڵەی رابردوو خواست لەسەر چەكی رووسی زیادی كردووە و بە رێژەی 7.8% هەناردەی زیادی كردووە و بەشی زۆری كڕیارانی چەكی رووسیش وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بوون، لەوانە سعوودیە، میسڕ، ئیسڕائیل، قەتەڕ و عێراق.
بهپێی ڕیزبهندی دامهزراوهكه لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، سعوودیه له كڕینی چهك به پلهی یهكهم دێت، كه 12%ی چهكی جیهان دهكڕێت له دوای ئهویش هیندستان دێت كه 9.5 % چهكی جیهان دهكڕێت.
ههروهها وڵاتی عێراق به پلهی حهفتهم هاتووه، چونكه له نێوان ساڵانی 2014 تاوهكو 2018 عێراق به بڕی 3.7 % چهكی كڕیوه.
بەگوێرەی راپۆرتەكە ، لە 100 كۆمپانیای دروستكاری چەك لە دنیادا، ئەوا 10 كۆمپانیایان رووسین كە زۆرترین چەكیان فرۆشتووە. لەو ژمارەیەش 42 كۆمپانیای ئەمەریكی هەن كە چەك دروست دەكەن و هەناردەی دەكەن، رێژەی فرۆشی چەكی ئەمەریكیش 2% زیادی كردووە و گەیشتووەتە 226 ملیار و 600 ملیۆن دۆلار.
سیمۆن فیزمان گەورە لێكۆڵەر لە پەیمانگەی ستۆكهۆڵم دەڵێت" كۆمپانیا رووسییەكان لە 2011ەوە تا ئێستا گەشەی بەرچاویان لە فرۆشتنی چەك كردووە، ئەمەش وایكردووە ئەو وڵاتە خەرجی زیاتر لە سێكتەری چەك بكات.
ههروهها ئەمەریكا بە رێژەی 57%ی لە پلەی یەكەمی زۆرترین فرۆشیاری چەك دایە، دوای ئەویش رووسیا بە 23%، پاشان چین بە 6.2%، ئینجا فڕەنسا و ئەڵمانیا و بەریتانیا و ئیسڕائیل دێن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.