به پێی هه‌واڵێكی ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هه‌نگاو پیاوێكی خه‌ڵكی شاری سونقوڕ سه‌ر به پارێزگای كرماشان دوای توند‌و تیژییه‌كی زۆر به‌رامبه‌رى، هاوژینه‌كه‌ی خۆی هه‌ڵواسی.
"مریه‌م موحیبی" ژنه گه‌نجێكی شاری سونقوڕی سه‌ر به پارێزگای كرماشانه و ڕۆژی پێنج شه‌ممه‌ی ڕابردوو له لایه‌ن هاوژینه‌كه‌یه‌وه هه‌ڵواسراو به هۆیه‌وه كۆتایی به ژیانی هات.
به پێی زانیارییه‌كان مریه‌م دایكی دوو منداڵه و دانیشتووی گوندی قه‌ره‌ته‌په‌ی سه‌ر به شاری سونقوڕه له پارێزگای كرماشان و هاوسه‌ره‌كه‌ی به بیانووی دره‌نگ گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ ماڵه‌وه دوای ئه‌وه‌ی توندوتیژی جه‌سته‌یی به‌رامبه‌ر ده‌كات، دواتر به په‌ت هه‌ڵیده‌واسێت و كۆتایی به ژیانی دێنێت.
هه‌ر به پێی زانیارییه‌كانی هه‌نگاو 10 ڕۆژ به‌ر له ئێستا ژنێكی دیكه له بۆكان به ناوی "مونیره ئاب‌و" له‌لایه‌ن هاوسه‌ره‌كه‌یه‌وه به هه‌مان شێوه هه‌ڵواسر و كۆتایی به ژیانی هێنرا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.