بە ئامادەبوونی بەڕێوەبەری گشتی ڕۆشنبیری و هونەری هەولێر" فەرهەنگ غەفوور" و بەڕێوەبەری هونەری شانۆی هەولێر" هیوا سوعاد " ئەكتەرانی شانۆی " ئافرەت لەدۆزەخدا" خەڵاتی ملوانكەی زیویان پێشكەش كرا، كە وەك دیاری لە لایەن هونەرمەندی خۆشنووس " یەحیا ئیبراهیم " دروست كرابوو .
هیوا سوعادی نووسەر و دەرهێنەری شانۆگەرییەكە ئاشكرایدهكات ، دوای نمایشكردنی شانۆگەری ئافرەت لە دۆزەخدا لە ههر یهك له شارهكانی " هەولێر و سلێمانی و دەربەندیخان" له ئێستا بەنیازین لە شاری بەسڕا لە هەفتەی هونەری كوردی نمایشی بكەین ، لە دوای نەورۆزیش بڕیارە لە فێستیڤاڵی ڕۆژانی شانۆی عێراقی كە لە بەغدای پایتەخت بەڕێوە دەچێت بەشداری فێستیڤاڵەكە دهكات .
لە بەرواری 4/4ی ئهمسال فێستیڤاڵێك هەیە لە تونس بریاره بەشداری ئەم فێستیڤاڵەش بكەین، هەر لەوێشەوە لەسەر داواكاریی ئەوان نمایشێكی تری لە پایتەختی تونس بۆ دەكەین، هەروەها بەپێی ئەو ڕێككەوتنەی كە هەمانە لەگەڵ وڵاتی ئەڵمانیا دەبێ لە مانگی 6 ئەم شانۆگەریە لەو وڵاتەش نمایش بكرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.